لە ستایشی سەییدێکدا

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 2 دقیقه  1270 مشاهده
هەر چەند هەبێ سوڵتان و مەلێک، شاهـ و حوکمدار
نابن وەکوو ئەو لایق و دانا لە جیهانی
سەیید حەسەنی عالی نەسەب ئالی موحەممەد
مەعلوومە لە عالەم حەسەب و ناوونیشانی
عەینەن وەکوو جەددی ئەسەدوڵڵا و شەجیعە
عەدلیشی میسالی عومەر و نەوشیرەوانی
بۆ قەومی عەنوود وەک کەلیموڵڵایە کەلامی
بێعیللەتە مانەندی مەسیح ڕوحی ڕەوانی
مەنسوورە وەک ئەسکەندەری ڕووی بێختە هەرلا
بۆ قەهری خەسم ماهیرە زۆر فەننی دەزانی
لوقمان سیڕەت و سوورەتی وەک یوسفی میسری
بێ غەل و غەشە سوورەت و ئەخلاقی جوانی!
نووسراوە لە هەورازی برۆی انا فتحناعربی
بێگانە بە حەلقە بە گۆش قەندە زمانی
بۆ میللەتی خۆی ماڵ و سەری «نایەتە پێش چاو»
بۆ خوێنی عەدوو خەنجەرە جەوهەر خوڕەسانی
حەدی نییە حاتەم «لە سەخاوەت» وەکوو ئەو بێ
بۆ موستەحەقان موکریمە دەستی فرەوانی
هەڵناستێ ئەبەد سفرە لە گۆرێیە گوشایە
واڵایە هەموو وەختەکی دەرکەی دیوەخانی
ویردم بووە بەم تەرزە دوعام خوایە قەبووڵ کەی
بۆ حەزی بێ دەرد و بەڵا دوور بێ لە جانی
بۆ خاتری جەددی نەچێ ئەم چەترە لە سەرمان
مەحفووز بێ هەتا موددەکی زۆر عومر و مەکانی
بێ قووەت و قودرەت بێ هەموو دوژمنی کوێر بێ
تاقانەیە یا ڕەببی خودا بیدەی ئەمانی
هەند زۆرە سیفاتی حەسەنەی نایەتە نووسین
هەرچەندی بکا مەدحی تەواو نابێ بە کانیتخلص!