وەتەن شیرینە
از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمهچی (1897-1957)
1 دقیقه
1325 مشاهده
وەتەن شیرینە لای من داخەکەم بەس کۆزی ساوایە
بە قیل و قالی من ئامانجەکەی ناگاتە هیچ پایە
ئەبێ ڕۆستەم سیفەت لاوانی من؛ گورج و بە غیرەت بن
هەتا کەی چاوەکەم هەر لایەلایە و باوەشی دایە؟
مەڵێ بێ ئیش و کارم بەختەکەم هەر سەرنگوون دێنێ
ئەگاتە مەقسەدی کاسب بە دوو سێ ئانە سەرمایە
بەشەر ئیللا بە کوشش بەرز ئەکا بەیداخ و ڕەمزی خۆی
مەحەققەق تەمبەڵی و سستی پەشیمانی لەگەڵدایە
هونەرمەندانی زۆرمان مرد بەڵام نامرێ قسە و ناویان
قسەی نالیشخص قسەی سالمشخص هەتا دنیایە هەر مایە
کوڕم بورهانشخص قسەم بگرە لە دنیا هیچ زەرەر ناکەی
بە مەردی هەر ئەژی بۆ خۆت مەگەر لەم تاڵە دنیایە
لە کانیتخلص گەر دەپرسی بۆچی ئەشعارت هەمووی عیشقە
لە منداڵی بە ناکامی سەرم پڕ عیشق و سەودایە؟!