وەتەن شیرینە

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 1 خولەک  1245 بینین
وەتەن شیرینە لای من داخەکەم بەس کۆزی ساوایە
بە قیل و قالی من ئامانجەکەی ناگاتە هیچ پایە
ئەبێ ڕۆستەم سیفەت لاوانی من؛ گورج و بە غیرەت بن
هەتا کەی چاوەکەم هەر لایەلایە و باوەشی دایە؟
مەڵێ بێ ئیش و کارم بەختەکەم هەر سەرنگوون دێنێ
ئەگاتە مەقسەدی کاسب بە دوو سێ ئانە سەرمایە
بەشەر ئیللا بە کوشش بەرز ئەکا بەیداخ و ڕەمزی خۆی
مەحەققەق تەمبەڵی و سستی پەشیمانی لەگەڵدایە
هونەرمەندانی زۆرمان مرد بەڵام نامرێ قسە و ناویان
قسەی نالیکەس قسەی سالمکەس هەتا دنیایە هەر مایە
کوڕم بورهانکەس قسەم بگرە لە دنیا هیچ زەرەر ناکەی
بە مەردی هەر ئەژی بۆ خۆت مەگەر لەم تاڵە دنیایە
لە کانیناسناوی ئەدەبی گەر دەپرسی بۆچی ئەشعارت هەمووی عیشقە
لە منداڵی بە ناکامی سەرم پڕ عیشق و سەودایە؟!