خزمینە وەرن
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
1 خولەک
1433 بینین
خزمینە وەرن تاکوو بەقوربانی وەتەن بین
قوربانی چیا و دەشت و بیابانی وەتەن بین
تا کەی لە کون و قوژبنی وێرانە بمێنین
با ئیدی لەسەر کۆششی عمرانی وەتەن بین
تا کەی بگرین ئێمە وەکوو هەوری بەهاری؟
وەک ڕەعدی سەما دایمە ناڵانی وەتەن بین
بۆچ پێ نەکەنین لەم چەمەنستانە وەکوو گوڵ؟
بۆچ غونچە سیفەت سەر بە گریبانی وەتەن بین؟
بۆ گەردن و سینە و کەمەری دوژمنی بەدخوو
با دەست بە قەمە و خەنجەری بڕڕانی وەتەن بین
یا ڕەب چ دەبێ ئێمەش ئەگەر «هەر وەکوو بەعزێ»
لەشکرشکەن و ڕۆستەمی مەیدانی وەتەن بین
تا کەی ئەدوێی کانیناسناوی ئەدەبی لە ئەوسافی خەت و خاڵ؟
وا چاکە لەمەولا کە غەزەلخوانی وەتەن بین!