سەر فرۆ ناکەم
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
1 خولەک
1811 بینین
سەر فرۆ ناکەم بۆ عالەم چونکە عالی هیممەتم
ناچوێنم بۆ هەموو دنیا لە دەستم ڕەغبەتم
نابمە سائیل لە عالەم سائیلە عالەم بەخوا
عیززەتی نەفسم هەیە ناڵێمە حاتەم قبیلەتم
من کە ڕازی بووم بە کەم نابم لە شاهەنشاهی کە
گەر نەکەم شەکوای حاڵم کێ دەزانێ زیللەتم
سیم و زەڕ گەر چم نەبێ ئەمما دڵم موستەغنیە
شاهیدە ئاسارەکەم مەعلووم ئەکا ماهییەتم
ناکەس و نائەهل و ناقیس هەر نەزانن چاکترە
کامڵ و دانا لە گوفتارم دەزانن قیمەتم
زاهیرم هەر مەردی مەیدانم وەکوو شێری دلێر
گوێت لە بەیتم بێ دەکا ئیسباتی نوتق و قووەتم
عاریفی عەسرم، ئەدیبم، حوڕڕ و سەربەست و فەهیم
بێ موحابا شاعیرم، مەشهوورە کانیناسناوی ئەدەبی شوهرەتم