ژن

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  1150 مشاهده
ئەم بەیتە بۆ ژنانە
بۆ خراپ و چاکانە
زۆر ڕاستە ئەم قسانە
چی گوترا بێ وەهانە
هەندێک ژن هەندێک ژانە
هەندێک ڕۆحی ڕەوانە
هەندێک فیتە و شەیتانە
هەندێک حەرەم گرانە!
هەندێک قووتی دڵانە
هەندێک کەر و نەزانە
هەندێک خان و خەرمانە
هەندێک ئێسک گرانە
هەندێک بەدخوونە بانە
هەندێک جانی جانانە
هەندێک ئیشی بوختانە
هەندێک سوسن و ڕێحانە
هەندێک بێ قوونەبانە
هەندێک پوختە و کابانە
هەندێک سەی قەسابخانە
هەندێک شاهی جیهانە
هەندێک بێ ڕزق و نانە
هەندێک دەوای دەردانە
هەندێک لۆتیی مەیدانە
هەندێک گوڵی باخانە
هەندێک ژەهر زوبانە
هەندێک مەجلیسی جوانە
هەندێک نزیک بەڵانە
هەندێک چرای شەوانە
هەندێک بێ دەرکە و بانە
هەندێک شۆخی زەمانە
هەندێک تەوقی ملانە
هەندێک تاجی سەرانە!
مەقسەدم لەم بەندانە
بۆ سوحبەت و گەمانە!