کەسێ وەک من زەلیل و تێشکاو و خوار و مەحزوون بێ
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
2 دقیقه
422 مشاهده
کەسێ وەک من زەلیل و تێشکاو و خوار و مەحزوون بێ
ئەنیسی داغی لەیلی، واریسی ئالامی مەجنوون بێ
دەخیلی هەر کەس و ناکەس، زەلیلی هەر سەگ و دوون بێ
درەختی ئارەزووی بێ بەر، قەڵاجەی بەختی واروون بێ
پەنای سوڵتانی ساحیب سەتوەتی موڵکی ئەو ئەدنایە
قەسیدی لامەکان شەو مەنزڵی سەر عەرشی ئەعلایە
کەسێ وەک من ئەسیری داوی بێ دانەی خەمی غەم بێ
لە یاری بێوەفا بێگانە، دەردی هیجری مەحرەم بێ
لە گەنجی وەسڵی ئەو بێ بەش، بە ڕەنجی فەسڵی بەهرەم بێ
خەفیفی دەستی میحنەت، دڵشکاوی بەردی ئەستەم بێ
پەنای شاهەنشەهی خاوەن سەریر و تاجی لَولاكعربیە
کە لوتفی زاتی بێ هەمتا لەگەڵ ئەو یار و هەمتایە
ئیمامی {{Index|مَسجد الأقصىٰ}، ئەمینی سیڕڕی ما أوحىٰعربی
خەڵاتپۆشی لَعَمرُكعربی، جورعەنۆشی بەزمی أو أدنىٰعربی
لە خەیلی ئەنبیا بێ تا بە سُبحان الذي السرىٰعربی
بە بسم اللهعربی لەبن هەڵکەن ئەساسی مەرتەبەی عُزّىٰعربی
فیدای ئەو ناوە بم تەعویزی بازووی ڕاسی {{Index|جبریل}ە
لەپاش ناوی خودا ناوی موحەممەد خَيرُالأسماعربییە
سەرم سەرگەردی تۆزی پێ و سەری جاڕوو کەشی دەرگات
دڵم سواڵەی سەگی ڕێزەخۆری دەرماڵەکەی واڵات
بژانگ و چاوم ئاو و گسکی دەوری فەرشی عەرش ئاسات
من و ئەولادی من قوربانی خاکی مەنزڵ و ماوات
لە کی ترسم ببێ یاران ئەگەر چی وەختی ترسانە
پەنام فەخری ڕوسول یەعنی حەبیبی حەییی دانایە
دەبا لوتفی لەگەڵ من بێ، بە لوتف و مەرحەمەت شاهم
لە ئاسمانی دڵم غایب نەبێ با یەک زەمان ماهم
نەسووتێنێ دەسا با پووشی هەستی ئاگری ئاهم
نەڕووخێ با قەڵای مەجد و ویقار و عیزەت و جاهم
دەخیلە يا رسول اللهعربی لە قاپی خالقی ئەکبەر
شفاعەت کە، شفاعەت هەرچی تۆ بڵێی لازم ئیجرایە
دەخیلە يا رسول اللهعربی، نەسیمی ڕەحمەتت با بێ
ئەمن داماو و بێچارەم، نیشانەی هیممەتت با بێ
هەژار و دڵحەزینم، شەوقی لوتف و ڕەئفەتت با بێ
سوپای زیللەت نزیکە، فەوجی فەزڵ و عیززەتت با بێ
حەزین و بێ خەو و ئارام و دڵ پڕ میحنەتە تاهیرتخلص
بەدڵ چاوەنواڕی عەفوی خۆی و لوتفی واڵایە