کەسێ وەک من زەلیل و تێشکاو و خوار و مەحزوون بێ

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  485 بینین
کەسێ وەک من زەلیل و تێشکاو و خوار و مەحزوون بێ
ئەنیسی داغی لەیلی، واریسی ئالامی مەجنوون بێ
دەخیلی هەر کەس و ناکەس، زەلیلی هەر سەگ و دوون بێ
درەختی ئارەزووی بێ بەر، قەڵاجەی بەختی واروون بێ
پەنای سوڵتانی ساحیب سەتوەتی موڵکی ئەو ئەدنایە
قەسیدی لامەکان شەو مەنزڵی سەر عەرشی ئەعلایە
کەسێ وەک من ئەسیری داوی بێ دانەی خەمی غەم بێ
لە یاری بێوەفا بێگانە، دەردی هیجری مەحرەم بێ
لە گەنجی وەسڵی ئەو بێ بەش، بە ڕەنجی فەسڵی بەهرەم بێ
خەفیفی دەستی میحنەت، دڵشکاوی بەردی ئەستەم بێ
پەنای شاهەنشەهی خاوەن سەریر و تاجی لَولاكعەرەبیە
کە لوتفی زاتی بێ هەمتا لەگەڵ ئەو یار و هەمتایە
ئیمامی {{Index|مَسجد الأقصىٰ}، ئەمینی سیڕڕی ما أوحىٰعەرەبی
خەڵاتپۆشی لَعَمرُكعەرەبی، جورعەنۆشی بەزمی أو أدنىٰعەرەبی
لە خەیلی ئەنبیا بێ تا بە سُبحان الذي السرىٰعەرەبی
بە بسم اللهعەرەبی لەبن هەڵکەن ئەساسی مەرتەبەی عُزّىٰعەرەبی
فیدای ئەو ناوە بم تەعویزی بازووی ڕاسی {{Index|جبریل}ە
لەپاش ناوی خودا ناوی موحەممەد خَيرُالأسماعەرەبییە
سەرم سەرگەردی تۆزی پێ و سەری جاڕوو کەشی دەرگات
دڵم سواڵەی سەگی ڕێزەخۆری دەرماڵەکەی واڵات
بژانگ و چاوم ئاو و گسکی دەوری فەرشی عەرش ئاسات
من و ئەولادی من قوربانی خاکی مەنزڵ و ماوات
لە کی ترسم ببێ یاران ئەگەر چی وەختی ترسانە
پەنام فەخری ڕوسول یەعنی حەبیبی حەییی دانایە
دەبا لوتفی لەگەڵ من بێ، بە لوتف و مەرحەمەت شاهم
لە ئاسمانی دڵم غایب نەبێ با یەک زەمان ماهم
نەسووتێنێ دەسا با پووشی هەستی ئاگری ئاهم
نەڕووخێ با قەڵای مەجد و ویقار و عیزەت و جاهم
دەخیلە يا رسول اللهعەرەبی لە قاپی خالقی ئەکبەر
شفاعەت کە، شفاعەت هەرچی تۆ بڵێی لازم ئیجرایە
دەخیلە يا رسول اللهعەرەبی، نەسیمی ڕەحمەتت با بێ
ئەمن داماو و بێچارەم، نیشانەی هیممەتت با بێ
هەژار و دڵحەزینم، شەوقی لوتف و ڕەئفەتت با بێ
سوپای زیللەت نزیکە، فەوجی فەزڵ و عیززەتت با بێ
حەزین و بێ خەو و ئارام و دڵ پڕ میحنەتە تاهیرناسناوی ئەدەبی
بەدڵ چاوەنواڕی عەفوی خۆی و لوتفی واڵایە