یا ڕەسوولەڵڵا حەزین و تێشکاوم ڕەحمەتێ
حەوتبەند
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
7 خولەک
1267 بینین
١
یا ڕەسوولەڵڵا حەزین و تێشکاوم ڕەحمەتێ
دەردی خاکی ڕێت لە نووری هەر دوو چاوم ڕەحمەتێ
ناڕەوای بازاڕی عالەم سەرکز و خوار و خەفیف
عاتیل و بێ دین و دڵ هەستی نەماوم ڕەحمەتێ
من بە تیری تەعن و لۆمەی ناکەسانی ڕۆزگار
کونکونە سینە و دڵ و جەڕگ و هەناوم ڕەحمەتێ
سەربەس و ئازادە بووم وەک تایری ئەوجی سوروور
ئێستە وا بەندی حەوادیس بۆتە داوم ڕەحمەتێ
بەرجنێو و لەعن و نفرینی نەفامانم مەخە
با لە سایەی فەزڵی تۆ لار بێ کڵاوم ڕەحمەتێ
من گیاکەی بن مەڕی جەور و جەفای بێ حاسڵم
چاوەڕێی ئەنواری تۆم تیشکی هەتاوم ڕەحمەتێ
من سەگی تینووی بیابانی خراپی و زیللەتم
زوان ئەڵای دم کەوتوویی یەک جورعە ئاوم ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک با نەکەن بێ حورمەتم
زۆر زەلیل و خوار و پەست و دڵ بەتاوم ڕەحمەتێ
ڕێ دە ئەی سالاری دین تاهیرناسناوی ئەدەبی لە سایەی ڕەحمی خۆت
ئەی بوڵەندی بەخشی دین و جاهـ و ناوم ڕەحمەتێ
٢
ئەی مەقامت قاپ قەوسەین أو أدنىٰعەرەبی ڕەحمەتێ
ئەی خەتابی حەزرەتت یاسین و تاها ڕەحمەتێ
غایشەکێشی بە ئیخلاسی بوراقت جبرەئیلناوی تایبەت
سۆڵی پێت تاجی سەری عەرشی موعەللا ڕەحمەتێ
ئەهلی بەیتت شارحی ئەسراری ئایاتی کەلام
چوار یارت چوار ڕوکنی شەرعی بەیزا ڕەحمەتێ
یادی ڕووی تۆ بوو کە ئاگر بوو بە گوڵزاری خەلیل
نووری تۆ بەخشی یەدی بەیزا بە مووساناوی تایبەت ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا بە قوربانی سەگی ئاسانەتم
پێ وڵومدەقی نائاشکرا ئەی سەروەری دونیا و عوقبا ڕەحمەتێ
کەس لە ڕەنجی خۆی وەکوو من خاسیر و بێ بەش نەما
هەوری ڕەحمەت بەحری هیممەت، کانی جیدوا ڕەحمەتێ
مووی سپی کردم سیاکاری بە هیوای نەفسی شووم
ئەی سەفابەخشی دەروونی پڕ سووەیدا ڕەحمەتێ
کەی بەبێ ئەلتافی تۆ من موشکیلاتم حەل دەبێ
یەک نیگاهی تۆیە حەللی سەد موعەمما ڕەحمەتێ
یا شَفيع المذنَبينعەرەبی سا تۆ پەنای تاهیرناسناوی ئەدەبی بدە
لەم غەم و ئاو و هەوای ناسازی دونیا ڕەحمەتێ
٣
ئەی چرای گۆشەی دڵی ئەربابی عیرفان ڕەحمەتێ
شەمسی ئەوجی باتینی ئەسحابی ئیمان ڕەحمەتێ
ئەی ئومێدی مەجمەعی پڕ تەفرەقەی ڕیندانی دەور
ئەی هیدایەتبەخشی زومڕەی ئەهلی خوزڵان ڕەحمەتێ
پێم خزا خاکم بەسەر ڕەنجم هەموو ڕۆیی بە با
بگرە دەستم ئەی ئومێدی نائومێدان ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا شکاتی دەردی خۆم لای تۆ دەکەم
بەڵکوو لوتفی تۆ بکا ئەم دەردە دەرمان ڕەحمەتێ
یاری خۆم لێ بوو بە ئەغیار و گوڵم لێ بوو بە خار
نووری من وەک زوڵمەتە و جەمعەم پەرێشان ڕەحمەتێ
گەنجەکەم لێ بوو بە ڕەنج و شەهدەکەم لێ بوو بە ژار
ئولفەتم وەحشەت، ئومێدم یەئس و حیرمان ڕەحمەتێ
من گیاکەی هەڵپڕووزاوی شەرارەی میحنەتم
چاوەڕێی بارانی تۆم ئەی هەوری ئیحسان ڕەحمەتێ
من لەڕێ وێڵ بووم و دونیام وەک شەوەزەنگە دەخیل
سا دەمێ بنوێنە ڕووت ئەی ماهی تابان ڕەحمەتێ
عاجز و داماوە تاهیرناسناوی ئەدەبی کاتی لوتف و ڕەحمەتە
ئەی حەبیبی زاتی حەق، مەحبووبی ڕەحمان ڕەحمەتێ
٤
دڵشکاوی میحنەتم ئەی دڵنەوازم ڕەحمەتێ
غەمزەدە و بێچارە ماوم چارەسازم ڕەحمەتێ
سەوزەکەی هەستیمی فەوتان حادیسەی جەوری زەمان
وەختی بارانی بەقایە سەرفرازم ڕەحمەتێ
وەک گوڵە دڕکم لە دڵ وەک بولبولم خوێنین سرشک
وەک شەم و پەروانەیە سۆز و گودازم ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا ئەتۆی ئەسڵی حەقایق ئەلئەمان
من ئەوا سەوداسەری فەرعی مەجازم ڕەحمەتێ
ئاوی چاوی، ئاگری دڵی برد، خاکی تەن ڕۆیی بە با
بێ نیاز ماوم لە ژین، ئەی جێی نیازم ڕەحمەتێ
شاهی دین عومرێکە من وەک غونچە خوێنی دڵ دەخۆم
غونچەکەم پشکووت و ها مەکشووفە ڕازم ڕەحمەتێ
کەس منی ناوێ، قەبووڵم کە بە ئەلتافی عەمیم
ئەی سورووری ڕۆح و مایەی ئیمتیازم ڕەحمەتێ
هەر وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی لە ئاوات بێ بەش و وامەندە مام
کاتی لوتفی تۆیە ئەی ئاواتەخوازم ڕەحمەتێ
٥
یا ڕەسوولەڵڵا غەمین و شەرمەسارم ڕەحمەتێ
موفلیس و بێ حاسیل و خەستە و هەژارم ڕەحمەتێ
ئەی ئومێدی شەرمەسارانی سەفی ڕۆژی حیساب
ئەی تەبیبی نەفسی سەرکەش دەردەدارم ڕەحمەتێ
یادی ئەو جاهەی کە لام بوو بۆتە چاهی زیللەتم
بیری ئەو گەنجەی کە ئەمویست بۆتە مارم ڕەحمەتێ
نەوبەهارم بۆتە پایز عەیش و خۆشیم سەخڵەتە
بولبولی مەحزوون گوڵی دڵ پڕ لە خارم ڕەحمەتێ
سەروەریم پاماڵییە سام و شکۆهم خوارییە
ڕەنجە مایەم، زەهرە شەهدی خۆشگەوارم ڕەحمەتێ
من خۆڵی ژێر پێی سەگی دەرماڵی سەگبانانی تۆم
سەرکز و لات و حەزینم، شەهریارم ڕەحمەتێ
بەم هەموو نالایەقی و عوسیانی بێ سامانەوە
ڕووم لە تۆیە شافیعی یەومولقەرارم ڕەحمەتێ
ئەمنواند ئەو ساڵە لای هەر کەس وەکوو زێوی سپی
ئێستە وەک بەردی ڕەشی جێگە هەوارم ڕەحمەتێ
دڵ پەشیمانم وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی لە کردەی ناپەسەند
ئەی فەرەحبەخشی دەروونی بێ قەرارم ڕەحمەتێ
٦
ئەی نیشانەت فەقر و فەخری کائیناتم ڕەحمەتێ
حامی و پشت و پەنا و مایەی نەجاتم ڕەحمەتێ
ڕۆژی دیوانی جەزا ئاگات لە من بێ بۆ خودا
با نەخوێنن نامەکەی پڕ سەییئاتم ڕەحمەتێ
چاو بە گریان، ندڵ پڕ ئاگر، سینە تەنگ و دەم بە ئاهـ
پێ لە بەند و سەرکز و بێ دەستەڵاتم ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا گونابار و قەبیح و ڕووڕەشم
ئەی سپی ڕوخساری خاوەن موعجیزاتم ڕەحمەتێ
کشتی دڵ سووتاو لەبەر ئاو و هەوای کرداری شوومم
ئاودێریم کە دە سەرچاوەی حەیاتم ڕەحمەتێ
دانەمەزراوم لەسەر ڕێی ئەتتیباعی حەزرەتت
سا عەتا کە لەحزەیێ سەبر و سوباتم ڕەحمەتێ
تۆ حەبیبی حەق و من مەنفووری خەلقی ڕۆزگار
تۆ شەهی کەونەین و من داماو و لاتم ڕەحمەتێ
تۆ کەفی پێت تاجی عەرشە و من سەرم پێماڵی غەم
تۆ شەفیعی خەلق و من ئەعسەلعوساتم، ڕەحمەتێ
ڕووت و قووتێکم وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی لە بەرگی ئیتیبباع
بەرگی لوتفت کافییە شاها خەڵاتم ڕەحمەتێ
٧
ئەی فەڵەک ڕاکیع لەبەر جاهـ و جەلالت ڕەحمەتێ
ئەی زەمین ساجید لەبۆ ماچی نەعالت ڕەحمەتێ
دڵ بەداخە موشکی نافی ئاسکەکەی چین و خەتا
بۆ سەودای غالیەی چیهرەی بەلالت ڕەحمەتێ
یا ڕەسوولەڵڵا جیهانی عیشق و میهر و عاتیفەت
ئافەریدەی حەققە بۆ حوسن و جەماڵت ڕەحمەتێ
مانگی نوێ بۆ عارفان تەقریری دەرسی عیشق ئەکا
تا لە دڵ خەن یادی ئەبرۆی وەک هیلالت ڕەحمەتێ
ئەی دڵ و گیانم بە نەزری خاکی ڕەوزەی ئەتهەرت
ئەی سەر و ماڵم فیدای ئەسحاب و ئالت ڕەحمەتێ
تووتیای عَين الكَمالعەرەبیە، تۆزی پاکی سۆڵەکەت
ڕشتەکەی بەندی دڵە تاڵی عەگاڵت ڕەحمەتێ
فیکر و شەرعی ئەنبیا ئەزکار و وەرعی ئەولیا
وەک تکێ بارانە لای بەحری کەماڵت ڕەحمەتێ
وەجد و ناڵەی سۆفیان، تەوحید و جەزبەی عارفان
جارییە بۆ ڕێزەکەی خوانی نەواڵت ڕەحمەتێ
دڵڕەشە تاهیرناسناوی ئەدەبی لەبەر داغ و سووەیدای بێ عیلاج
سا دڵی ڕوون کە بە نووری بێ زەواڵت ڕەحمەتێ