وتم ڕۆحم فیدای تۆ کەم وتی لا

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  1115 مشاهده
وتم ڕۆحم فیدای تۆ کەم وتی لاعربی
لە تۆ فیدیەم نییە مەقبووڵم الاعربی
هەتاکەی هەوری نیسان بێ دوو چاوم
ئەیا خەندەت وەکوو لووئلووئی لالاعربی
وەکوو قومری هەتا کەی من بناڵم
لە هیجری قامەتت ئەی سەروباڵا
لەلات بێقەدرە گیان و دڵ وەکوو خۆڵ
چ حاجەت نەقد و ماڵ و جینس و کاڵا
شکا ئێسقانی جەستەی من لە جەورت
بە ڕەفعەت هەر بژی ئەو قەدری والا
ئەمن با زۆر بێ کۆگای سەییئاتم
کەرەم مەبدایە بۆ ئیحسان و ئاڵا
بە غەمخواری منم مەجنوونی کوردان
بە دڵداری ئەتۆش لەیلا بە لەیلا
بە مەخمووری وتم خوێنخۆرە چاوت
ئیلاهی تۆبە بێ لەم تەرکی ئوولا
بەجارێ بوون بە ناحەز یار و دڵسۆز
بەڵا باری بەسەر مندا لە هەر لا
بە ئوستادی موشیری عالەمێ بووم
ئەمێستا مەسخەرەی ئەدنا و ئەعلا
وەکوو تاهیرتخلص وەها بۆ حەزرەتی یار
کەسێ نەیکردووە شیعری خۆش ئیملا