وتم ڕۆحم فیدای تۆ کەم وتی لا

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1208 بینین
وتم ڕۆحم فیدای تۆ کەم وتی لاعەرەبی
لە تۆ فیدیەم نییە مەقبووڵم الاعەرەبی
هەتاکەی هەوری نیسان بێ دوو چاوم
ئەیا خەندەت وەکوو لووئلووئی لالاعەرەبی
وەکوو قومری هەتا کەی من بناڵم
لە هیجری قامەتت ئەی سەروباڵا
لەلات بێقەدرە گیان و دڵ وەکوو خۆڵ
چ حاجەت نەقد و ماڵ و جینس و کاڵا
شکا ئێسقانی جەستەی من لە جەورت
بە ڕەفعەت هەر بژی ئەو قەدری والا
ئەمن با زۆر بێ کۆگای سەییئاتم
کەرەم مەبدایە بۆ ئیحسان و ئاڵا
بە غەمخواری منم مەجنوونی کوردان
بە دڵداری ئەتۆش لەیلا بە لەیلا
بە مەخمووری وتم خوێنخۆرە چاوت
ئیلاهی تۆبە بێ لەم تەرکی ئوولا
بەجارێ بوون بە ناحەز یار و دڵسۆز
بەڵا باری بەسەر مندا لە هەر لا
بە ئوستادی موشیری عالەمێ بووم
ئەمێستا مەسخەرەی ئەدنا و ئەعلا
وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی وەها بۆ حەزرەتی یار
کەسێ نەیکردووە شیعری خۆش ئیملا