ئاخ لە میهر و وەفا نیشانە نەما

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  832 بینین
ئاخ لە میهر و وەفا نیشانە نەما
هەر نەبوو یا کوو لەم زەمانە نەما
ئەشک و ئاهـ و سەر و دڵ و دینم
بێ بەها ڕۆیی و بەهانە نەما
گوڵی بەختت بە دڕکوداڵە قەرین
بولبولا شۆری عاشقانە نەما
ئەرغەنوون ساکت ئەرخەوان بێڕەنگ
ئەسەری بادەیی موغانە نەما
دەف وەکوو ڕازی عیشقی من دڕیا
کاتی شەوق و نەوا و تەرانە نەما
بێ وەفا بووم ئەگەر نیگاری عەزیز
کە هەرا و وەجدی سەرمەسانە نەما
چاوی من تانەگیری یارانە
دوژمنا بۆ تۆ وەختی تانە نەما
دڵەکەم حیزەجاڕی تیری غەمە
ئیحتیاجی بە ئەم نیشانە نەما
سەیلی میحنەت لەدووتە ئەی تاهیرناسناوی ئەدەبی
باسی تۆ ئیدی لەم میانە نەما