دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1068 مشاهده
دوێ شەوێ؛ تا بەدەمی جیلوەیی سوڵتانی خوتەن
عەیشی مە، تەعنە زەنیمەحفەلی خاقان «پەکەن»
سەرلەبەر چیدە، بەساتێکی خدێوی بەویساق
یەک یەک ئامادەی سیاقێکی شەهانە، بە مەکەن
عەجەبا مەجمەعی مە، ئەو شەوە تا مەددی نەزەر
بادەبوو، سادەبوو، بۆ تورکانی خەتا، ماهی خوتەن
تەرەفێ نای و نەی و موتریب و سەنتوور و ڕوباب
تەرەفێ جام و مەی و بادە و قوڕابە و دەن
بادە و سادە و مەعشوق و دڵارام و نەدیم
عەنبەر و مەجمەر و ئەسپەند و عەبیر و لادەن
نار و نارنگی و نارنج و بەی و سێب و ئەنار
شەهد و شیرینی و نوقڵ و شەکر و شەمع و لەگەن
عوود و بەسباسە و کافوور و گوڵاب و سەندەڵ
یاربوو، میوەی نەوچیدە، شەرابێکی کوهەن
چەنگ و شاشەنگ و قەرەنای و کەمانجە و تەنبوور
بەربەت و مەزمر و ئاوازە و تار و نەیزەن
زەربگیر: ئەحمەد و باقی؛ بە: دەف و دایەرە
تارزەن: خوردە سوڵتان و سلێمان و حەسەن
موختەسەر، هەرچی بەئەسبابی تەرەب بێتە شمار
سەربەسەر جوملە موهەییابوو، بەوەجهی ئەحسەن
لالە ڕوخ و تەلعەت و گێسوی بتان، سەحنی ڕەواق
لالەبوو، گوڵ بوو، شەقایق بوو، سەمەن بوو، سەوسەن
لە لەب و چیهرەی خوبانی«چەگیل»ی کولبەیی مە
تا بگونجایە گوڵ و غونچەبوو، خەرمەن، خەرمەن