بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
905 مشاهده
بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی
یاران بەخودا وەختە بچم ببمە فەرەنگی
ئامانە لە دەس شۆڕشی ئەو غەمزەیی جادوو
هاوارە لەبەر فیتنەیی دوو چەشمی سپەنگی
غەیرەز خەمی گێسووی؛ کە مەحرەم بەجەماڵن
کێ دیویە: کە ڕێی جەننەتیی بێ؛ کافری زەنگی؟
چیهرە و دەهەنی؛ وەک گوڵە، ئەمما بەتەفاوەت
یەک سوورەیی خەندان و یەکێ خونچە بەتەنگی
ئەو ڕۆژە کە دڵ بەستەیی چەنگی خەمی مووی بوو
زانیم کە هەتا مەرگی؛ ڕەها نابێ لە چنگی
هەرچەندە لە ئافاقە، بتی شۆخی من، ئەمما
ئەمڕۆ کە بۆی مونحەسیرە: شۆخیی و شەنگی
ئاوێزەی یەک ئاوێزە، بتی سەد دڵی شەیدا
ئەو دەم کە گەڵاوێزە؛ بەئاوێزەی پەڕەنگی
هەر بۆیە بەعەمدەن دەچمە بەر نەزەری؛ زۆر
بەشکو بەغەڵەت جارێ بمە سەیدی خەدەنگی
دوو شت ئەدەبتخلصی کردووە خەستە و ناڵان
یەک: ڕەنجشی زوو زووی و یەکێ: وەسڵی درەنگی