بێ زەوق و موحیببەت، مەی و مەیخانە دەڵێ چی!
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
1045 مشاهده
بێ زەوق و موحیببەت، مەی و مەیخانە دەڵێ چی!
بێ نەشئەیی زاتیی، بەت و پەیمانە دەڵێ چی!
هەر سیدقە؛ دەبا مەردی خودا ڕێگە بەمەقسوود
شێخ و شەمەن و کەعبە و بتخانە دەڵێ چی!
عاقڵ ئەوەیە: قەیدی عیلاقەی نییە؛ وەک شێت
فەزڵ و هونەری عارف و فەرزانە دەڵێ چی!
زادی رەهی هاموونی تەریقەت مەبە زاهید
ویردی سەحەر و سەبحەیی سەد دانە دەڵێ چی!
تۆ ناوی سەری شەمعێ مەبینە، کە دەسووتێ
بنواڕە لە سۆزی دڵی پەروانە؛ دەڵێ چی!
باتن ئەوەیە مەخزەنی ئەسرارە، سەراسەر
بێ گەنجی حەقیقەت، دڵی وێرانە دەڵێ چی!
میسباح ئەوەیە: سائیرە نووری لە هەموو جێ
قەندیلی زەڕ و زێوەری کاشانە دەڵێ چی!
واعیز؛ وەرە یەک هەفتە ئەدەبتخلص فێر بە لە لای من
پەندی بەڕیا و لۆمە و ئەفسانە دەڵێ چی!