ئەو جەعدی موسەلسەل، کە لەسەر چیهرە بڵاوە

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  1062 مشاهده
ئەو جەعدی موسەلسەل، کە لەسەر چیهرە بڵاوە
هەر دانە دوو سەد سیلسیلە، سەد حەلقە و داوە
حیرەت نییە پابەندیی مە، بەو خەتی زیبای
ڕۆژی ئەزەلێ ئەو خەتە، وا بۆمە کشاوە
گریانی بەیانانی منە، عیللەتی خەندەت
مەعلوومە کە پشکووتنی خونچە؛ بەشەواوە
قەترەی عەرەقی جەبهەتە، نەقشی قەمەری ڕوو
یا تەلعەتی خورشیدە، موجەددەر لەسوهاوە!
فەرمووتە نەڵێم نوکتەیی عیشقت بە ڕەقیبان
ئەو ئاتەشی سوزەندە بە من چۆن دەشەراوە!
ئاشوفتەگیی خۆم بەسە، ئەو زوڵفی سیەهـ فام
بۆچی بە شەو و ڕۆژ، دەگەڕێ لێم؛ بەچراوە!
تەرغیبی عیلاجم دەکەی و بێخەبەری لێم
چارەی دڵی بێچارە، نەماوە بەدەواوە
سەردان و گەیشتن، بەویساڵی لەبی لەعلت
نرخێکە لە بازاڕی وەفا، بۆ مە بڕاوە
بۆ شەککەری خامت، کە نەبوو چارێ بکا خەم
ئەم جیسمی نزارەم لە نمی دیدە تواوە
بیستوومە، کە: شیرینە بەری سەبر لە ئەنجام
ئەمما بەمن، ئەو دارە؛ بەری لێ نەچناوە
کێ بێت و بکات جیلوە، لە لای تۆ؛ کە نەزاکەت
جامەیێکە دەڵێی لەو قەدد و باڵایە بڕاوە
سەودایی سەری توڕەتە، جانا لە سەریدا
مەنعی مەکە ئەمڕۆکە ئەدەبتخلص فکری بڵاوە