هەتا بۆ ماهی میقنەع پۆشی تۆ، مەتلەع گریبانە
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
969 مشاهده
هەتا بۆ ماهی میقنەع پۆشی تۆ، مەتلەع گریبانە
لە نەخشەب، میقنەعی ساحیر، لە سیحری خۆی پەشیمانە
هەتا کاکۆڵی شێواوت، لە بۆ ئازاری دڵ؛ دەستەن
دڵی جەمعێ لە ئەم دەستەت، وەکو زوڵفت پەرێشانە
لەبەر حوسنی جیهانگیرت، ئەسیری چاهی میحنەت بووم
عەزیزم بۆ زوڵەیخایە، کە یوسف بەندی زیندانە
دەڵێن جەننەت هەیە وەک تۆ؛ هەموو ئەفسانە و نەقڵن
بەهەشتی جاویدان ئەمڕۆ، فرووغی حوسنی جانانە
بەبێ تۆ، کوڵخەنە: گوڵشەن، لە گوڵشەن بۆیە بێزارم
بەیادت گوڵشەن و کوڵخەن؛ لە لای من هەردوو یەکسانە
هەتا چەوگانی زوڵفی ئابەنووسیتم بەخەو دیون
سەرم بۆ گۆی شەقت حازر، دەفەرمووی گۆ لە مەیدانە
زەکاتی حوسنی ڕوو؛ ماچە! دەڵێن فەرمووتە: دەیبەخشم
عەتای فەرموو بەمن قوربان، کە بۆ من خێر و ئیحسانە
بەیادی خاڵی دەوری دەم، بگێڕە دەورەکەت ساقی!
بڵا دەوران بسووڕێ دوور بەدوور، لەم سەیری دەورانە
ئەدەبتخلص نەشکێ دەماغت، گەر لە گوڵشەندا ڕەقیبت دی
سوپەر بۆ تیری چەشمی بەد؛ سەری خەر، زیبی بوستانە