جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بە چ ڕامە؟

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1059 مشاهده
جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بە چ ڕامە؟
خاڵی سیەهـ و زوڵفی خەمت، دانە و دامە
جان دێنییە بەر موردەیی سەد ساڵە بە گوفتار
ئەنفاسی مەسیحە ئەمە، بەخودا نە کەلامە
لەعلی لەبت و ماچی دەمت؛ هەردوو فەرەحزان
ئەو نەشئەیی جانبەخشی من ئەوڕۆکە لە کامە؟
هەر جێگە دەچم، شوهرەتی عیشقم بەدواوە
یاڕەب چییە ئەو شۆڕش و غەوغا؛ لە دوامە!
هەر کەس لە مەیی عیشقی لەبت، ساغەری وەرگرت
تا مردنی؛ خوێنی جگەری شوربی مودامە
سەد جارە وەکوو توڕە، منت خستەوە لاوە
پابەندی گێسووتە، کە ناچینە چ لا، مە
پاداشی خەتا و جەور و ستەم، ڕەسمی قەدیمە
ئەمڕۆ، ستەمی تۆ، بە جەزای کامە خەتامە؟
گەر جەورە، ئەگەر لوتفە، ئەگەر قەهرە و گەر میهر
هەر عاشقی زارین و نزارین بەخودا، مە
فەرمووتە: ئەدەبتخلص بۆچی لە بادەی هەیە ئیکراهـ!
حەققا، کە بەبێ جامی دەمت، بادە حەرامە