ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
991 مشاهده
ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە
بۆ سەڵتەنەتی کیشوەری حوسنت، دوو قەڕاڵە
حیرەت نییە ڕەم کردنی تۆ، جارێ لە ئێمە
ئەم حەوسەڵەیە، خاسییەتی چینی مەراڵە
ئاشوفتەگیی سەد دڵی شەیدایە بەجارێ
ئەو زوڵفی سەمەن سایە، کە ئاڵۆزی شەماڵە
چەندت بەمە شیرینە، سەحەرگاهی ویساڵت
سەد چەندە، شەبی هیجری لەبی تۆ، بەمە تاڵە
هێندەم بەجەفا دیوی، ئەگەر بێیە کەنارم
تەردیدمە! یاڕەب ئەمە تۆی؟ یانە، خەیاڵە؟
ناگونجێ لەدڵ پێکەوە:هەم عیشقی تۆ،هەم عەقڵ
ئەو سەڵتەنەت و ویسعەتی ئەم شارە جەڵاڵە
تا بادەیی عەیشم نەچەشی، کەشفی نەبوو بۆم
لەو مەزهەبەدا، خوێنی گرفتارێ حەڵاڵە
مەدحی قەد و باڵاتە، لە ئەشعاری ئەدەبتخلصدا
ڕێزەی شەکەرە؛ تێکەڵی ئاوێکی زوڵاڵە