سەبا لەکنم گوزەرگاهت، دیاری دڵبەرە ئەمڕۆ

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  987 مشاهده
سەبا لەکنم گوزەرگاهت، دیاری دڵبەرە ئەمڕۆ
شەمیمی عەنبەرئامێزت وەها جانپەروەرە ئەمڕۆ
لە خەودا شەو، خەیاڵی دەستەیی کاکۆڵی یارم کرد
دەماغم پڕ لە عەتر و بۆ و میشک و عەنبەرە ئەمڕۆ
دوێ فەرمووت کە جان و سەر، فیدای ئەو خاڵی هیندووتە
بەڵێ فەرمایشی جانان، لەسەر جان و سەرە ئەمڕۆ
بەڕوودا قافڵەی هیجرت، سەرای دڵمی لە خەم پڕ کرد
خەرابەی دڵ، لە لوتفی تۆ؛ عەجایەب بەندەرە ئەمڕۆ
لە تەختەی عاجی ڕوخسارت، بەموو داسی نەزەر لەغزی
دەداوتدا، دڵی بۆیە لە عەمدەن شەشدەرە ئەمڕۆ
بەبێ تۆ، خوسرەوی عالەم؛ لە لام وەک ڕەنجی فەرهادە
بەوەسڵت ڕۆحی شیرینم، هەلاهەل، شەککەرە ئەمڕۆ
غوڵامی تۆ: ئەدەبتخلص، تا بوو، لە ناو عوششاقی بێ سەر بوو
بەڵێ تاجی سەرم بۆیە لەسەریان ئەفسەرە ئەمڕۆ