خاڵی حەبەشی فامتە، وا نەقشە لەسەر ڕوو
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
921 مشاهده
خاڵی حەبەشی فامتە، وا نەقشە لەسەر ڕوو
یا زەنگیی هیندوو نەسەبە، ساکینی مینوو؟
بۆ دینی خەلایق، کە لە ڕووت پەردەیی لادا
یەکدەفعە لە دین، پەردەیی تەعزیمی وەلاچوو
مورغی دڵی من: ڕووتە پەناهی؛ لە جەفای مووت
شاهێنی لە ئەو ئاورە، پێ چاترە: تەیهوو
چەندت لە موویەک تاقەتە، جانا دڵی عوششاق
سەد نامی خودا، بۆ دڵی مە، تاقەتی یەک موو
بەو خاڵی دوو ئەبرۆت، دەسە ئەگریجەیی داوت
دڵ شەشدەرە، دەرچوونی نییە، چاکە وەدەرچوو
گەر لالەیی بێداخی ڕوخیم دی؛ وەکو لالە:
جەرگی منی دڵسووتە؛ لە داخی خەمی ڕەش بوو
ئەو غەمزەیی ئاهووت، کە شێری دەشکاندن
یا لیلعەجەب! ئەوڕۆ چییە، وا مەیلی بەئاهوو
تا توڕەیی من کەم بوو، یەکێک مەیلی سەری بوو
نالەنگێ ئەوێستا، کە هەموو لەنگە: تەرازوو
وەک لەعلی لەب و قامەتی تۆ، تورفەیی مەوزوون
بیللاهی ئەگەر دیویە کەسێ: خونچە و ناژوو
ڕەنجووریی هیجرانی ئەدەبتخلص، بێ لەبی شەهدت
باوەڕ مەکە، گەر بێت و شیفای بێ بەئەرەستوو