نەسیمی جەننەتت مضمر لە دورجی گەوهەرە ئەمڕۆ
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1004 مشاهده
نەسیمی جەننەتت مضمرعربی لە دورجی گەوهەرە ئەمڕۆ
شەمیمی عەنبەر ئامێزت، کەوا جانپەروەرە ئەمڕۆ
لە خەودا دوێ شەوێ فیکری سەری دوو سونبولی تۆم بوو
دەماغم بۆیە پڕ عەتری عەبیر و عەنبەرە ئەمڕۆ
بەمن چی: کەوسەر و توبا، لە فیردەوسی موعەللادا
قەدی ڕەعنایی تۆم: توبا، دەمی تۆم: کەوسەرە ئەمڕۆ
دەڵێن: فەرمووتە جان و سەر، فیدای ئەو خاڵی هیندووکەم
بەڵێ! فەرمایشی جانان، لەسەر جان و سەرە ئەمڕۆ
لە فیکری کوشتنی کێ دایە؛ دیسان چەشمی خوێنڕیزت!
سەراپا غەرقی شمشێر و خەدەنگ و خەنجەرە ئەمڕۆ!
بەدینێکت بتی زیبا، لە دینی وەرگەڕا عالەم
ئەگەر موئمین، ئەگەر تەرسا، بەدینی ئازەرە ئەمڕۆ
بەبێ تۆ، حیشمەتی خوسرەو، بەعاشق ڕەنجی فەرهادە
بەیادی لەعلی شیرینت، هەلاهەل: شەککەرە ئەمڕۆ
بەدایم وەک سەدەف، چونکە لە بەحری عیشقی تۆ غەرقم
عەجایب نین ئەگەر تەبعم لە ئالی پەروەرە ئەمڕۆ
غوڵامیی دەرگەهت نادەم بەسوڵتانیی هەموو دنیا
کەمینە بەندەیی عیشقت، بەرانبەر «سەنجەر»ە ئەمڕۆ
مەکە لۆمەی ئەدەبتخلص جانا! لە مەی گەر ئیحتیرازی بێ
نیشانی وەسڵی تۆ، بۆ وی؛ شەرابی خوللەرە ئەمڕۆ