شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
1230 مشاهده
شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز
ئەم نازە هەتاکەی! بەفیدات ئەی بتی تەنناز
بەم تەرزە کە شۆری لەبی شەهدت لە جیهان خست
زیبەندەیە بەخودا بکەی ئەمڕۆکە بەشەهـ ناز
با خولدی بەرین پڕ بێ لە غیلمان و لە حۆری
باوەڕ مەکە بیبێ وەکو تۆ، سورەتی مومتاز
باوادیی چین پڕ لە غەزالەی خوتەنمکانی بێ
کێ دیویە وەکو چەشمی سیەهـ ئاهووی غەمماز!
تا پێدەکەنی، موعجیزی عیسا دەشکێنی
غەیرەز لەبی تۆ؛ کێیە بکا خەندە بەئیعجاز
سەیرانی سەری زوڵفی، لەسەر ئەو لەبی شیرین
نوقڵ و شەکەرە؛ پەروەرشی عەقرەبی ئەهوازمکان
کۆتر؛ کەتەنەفوریە لە شاهین بەتەبیعەت
بۆ مورغی دڵی مە، بەتەرەف «باز»یە پەرواز
لەو ئابی حەیاتی دەمی تۆ، تا دەمی مردن
باوەڕ مەکە لەب هەڵبگرم، بمدەنە بەر گاز
شایستەیە ئەمڕۆ، بەبەهاری ڕوخی تۆوە
موکری مە بدا تەعنە، لە باخی نەوی شیرازمکان
ئەشعاری ئەدەبتخلص بۆ عورەفا، قووتی ڕەوانن
خاسە بەسەدای لالەعوزارێکی خۆشئاواز