شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1148 بینین
شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز
ئەم نازە هەتاکەی! بەفیدات ئەی بتی تەنناز
بەم تەرزە کە شۆری لەبی شەهدت لە جیهان خست
زیبەندەیە بەخودا بکەی ئەمڕۆکە بەشەهـ ناز
با خولدی بەرین پڕ بێ لە غیلمان و لە حۆری
باوەڕ مەکە بیبێ وەکو تۆ، سورەتی مومتاز
باوادیی چین پڕ لە غەزالەی خوتەنشوێنی بێ
کێ دیویە وەکو چەشمی سیەهـ ئاهووی غەمماز!
تا پێدەکەنی، موعجیزی عیسا دەشکێنی
غەیرەز لەبی تۆ؛ کێیە بکا خەندە بەئیعجاز
سەیرانی سەری زوڵفی، لەسەر ئەو لەبی شیرین
نوقڵ و شەکەرە؛ پەروەرشی عەقرەبی ئەهوازشوێن
کۆتر؛ کەتەنەفوریە لە شاهین بەتەبیعەت
بۆ مورغی دڵی مە، بەتەرەف «باز»یە پەرواز
لەو ئابی حەیاتی دەمی تۆ، تا دەمی مردن
باوەڕ مەکە لەب هەڵبگرم، بمدەنە بەر گاز
شایستەیە ئەمڕۆ، بەبەهاری ڕوخی تۆوە
موکری مە بدا تەعنە، لە باخی نەوی شیرازشوێن
ئەشعاری ئەدەبناسناوی ئەدەبی بۆ عورەفا، قووتی ڕەوانن
خاسە بەسەدای لالەعوزارێکی خۆشئاواز