پێنج خشتەکی

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 10 خولەک  1921 بینین
١
دوێشەو، شەوی شەنبە، کە لە شەمعی مەهـ و ئەختەر
ئاراستە بوو سەتحی سەراپەردەیی ئەخزەر
من بەندە لە کاشانەیی تاریک و موحەققەر
دوو دیدەیی عیبرەت، بەبەر ئەو سەقفی موجەددەر
گەهـ غەرقی خەیاڵات و گەهێ والەو موزتەر
 
٢
گەهـ مات و سەراسیمەی ئەو ڕەسم و کەتیبە
گەهـ حیرەیی ئەو قودرەت و ئەو نەقشە عەجیبە
ئەو جرمە درەخشندە، بەم ئەشکالە غەریبە
بێ زەحمەتی نەققاش و بەبێ ڕەنگی کەتیبە
چۆنی بەسەفا خستە سەر ئەو سەفحەیی مەنزەر
 
٣
جارێکی خیتابم بەدڵی غەمزەدەیی زار
ئەی هەمدەمی خەمخوارم و وەی مەحرەمی ئەسرار
تاکەی بەهەوای عیشقی بتان و خەمی دیدار
تاکەی بەجەفای وەسڵی گوڵان و لەبی دڵدار
تاکەی بەدوای وەسوەسەیی نەفسی بەد ئەختەر
 
٤
ناگاهـ وە ژوور کەوت؛ یەکێ مەهوەشی تەرسا
خۆی لوعبەتی تەرسا و بەسەر چادری تەرسا
لەو چادری تەرسایی نمایان ڕوخی ڕەخشا
وەک پرتەوی «شەعرا» لەمیان پەردەیی خەزرا
سەد نامی خودا، لەو شەوە، لەو ماهی منەووەر
 
٥
پۆشیدە لەبەر مەعجەری دیبای سیەهـ فام
لەو تافتەیی فەردە، کە مەشهوورە بەبادام
جیلوەی بەمەسەل لەنجەیی تاووسی لەبی بام
هەی هەی لەبەر ئەو قەد و قیافە و سەر و ئەندام
مەوزوون و تەڕ و تازە، وەکو نەخل و سنەوبەر
 
٦
بەهـ بەهـ لەبەر ئەو قامەت و ئەو زوڵفی سەمەن سا
دوو ڕشتەی مشکینی، تەڕازی قەدی ڕەعنا
لەو تەرفی بەناگوشەوە، تاکو بەکەفی پا
ئاشوفتە و بەرگەشتە و ئاڵۆز و چەلیپا
حەلقە و شکەن و پێچ و خەم و چەنگەڵ و چەنبەر
 
٧
عەتری گرێهی زوڵفی شەوەی توڕەیی شەبڕەنگ
ئەڵبەتە دەچوو، تا بەقەریبی دوو و سێ فرسەنگ
ڕووی میهری فروزان و خەمی زوڵفی شەوەزەنگ
ڕەخشندە لە ناو زوڵفی سیاها ڕوخی گوڵڕەنگ
وەک پرتەوی ئیمانە، لە دڵی موزلیم و کافر
 
٨
من هەر موتەحەییر، کەوە یاڕەب چە کەسێ بێ
یا بلبلی شەیدایی چە باخ و قەفەسێ بێ
کێ بێت و چە کەس بێت و چە خۆش هەمنەفەسێ بێ
یا بۆ منی بێچارە، چە فەریادڕەسێ بێ
ئەغیاری دڵئازارمە؛ یا: یاری سەمەن بەر!
 
٩
سەبرێکی هەڵستام و بەسەد فکرەت و ئەندێش
دوو و سێ قەدەمێ هاتمە نزدیکی کەم و بێش
حەیران و سەراسیمە، کە بێگانەیە یا خوێش
عەیشی منە، ئازاری منە، نۆشە وە یا: نێش
بەم نیوەشەوە کێ بوو لە من بوو بەپەلەنگەر؟
 
١٠
من غەرقی تەفەککور، کە لەپڕ دڵبەری تەنناز
ئاهستە، سەلامێکی بەمن دا، بەشەکەرناز
یاڕەب! چە سەلامێک و چە لەهجێک و چە ئاواز
وەک نەفخەی سەمتوورە، دەگەڵ زیروبەمی ساز
بەو نەفخە؛ دڵی خستەوە پەرواز؛ بەبێ: پەڕ
 
١١
ئەمجار کەمێ هاتەوە پێشێ، بەشەکەرخەند
فەرمووی کە: ئەدەبناسناوی ئەدەبی، حیرەت و نەفرەت لەمە، تا چەند
من ئەو سەنەمەم؛ وا دڵەکەی تۆم بەجەفا سەند
من ئەو فەتەنەم گەردنی تۆم خستووە ناوبەند
حازر بە نیشانەم: ڕەسەنی زوڵفی موعەتتەر
 
١٢
هەر ئەو بوتی فەڕخارە، هەر ئەو دڵبەری پارەم
هەر ئەو گوڵ و گوڵزار و هەر ئەو تازە بەهارەم
هەر خونچەیی خەندان و هەر ئەو لالەعوزارەم
ئەو میهری درەخشان و هەر ئەو ماهـ و هەسارەم
هەر ئەو قەدی شمشادەمە، ڕەنگینە بەمەعجەر
 
١٣
ئەو ساتە کە ناسیمەوە، ئەو دڵبەری شەنگە
ئەو تورکی کەماندارە، هەر ئەو غەمزە خەدەنگە
ئەو شاهیدی تاتارە، هەر ئەو ماهی فەڕەنگە
ئەو یاری جەفاکارە، لەگەڵ مە، سەری جەنگە
هەر دڵبەرەکەی پارە، هەر ئەو یاری ستەمگەر
 
١٤
کەوتم لەبەری پێی، وتم: ئەی گوڵی ڕەعنا
ئەی ڕۆحی ڕەوانم، چە بەسورەت چە بەمەعنا
هەرچی کە بفەرمووی؛ سَمعنَا و اطعناعەرەبی
ما شئتُ فَعَلتُ و الي الآن قنعناعەرەبی
ئەمما وەرە فەرموو، لە چی بووی لێمە موکەددەر!
 
١٥
ئەی لالە ڕوخ و توڕە وەکو مشکی تەتاری
سەد جانی عەزیزت بەفیدای خونچەیی زاری
چیت لێمە خەتا دیوە، کە بەینێکە کەناری
فەرموو؛ کە لەسەرچی لەگەڵ ئێمە بەقاری
ساڵێکە لەسەرچی، لەمە تۆراوی سەراسەر
 
١٦
فەرمووی کە: چە هەنگامی گلە و وەقتی ئەزایە
ئەمشەو؛ شەوی عەیش و تەرەب و سوڵح و سەفایە
سەیری سەری کوڵمم، کە دەڵێی نووری چرایە
سینەم؛ کە دەڵێی ڕەوزەی ڕیزوانی خودایە
شەهدی دەهەنم؛ کە دەدا تەعنە لە کەوسەر
 
١٧
تێفکرە لە خورشیدی جەمالم، بەتەئەممول
بگرە سەری گێسووم، وەکو دەستەیی سونبول
سونبول عەجەبا بۆچی دەدا بۆنی قورنفول
شەوگاری تەواصوڵ نییە هەنگامی تەغافول
ئەمشەو؛ شەوی عەیشە، نەحیکایەت لە سکەندەر
 
١٨
هەر وای وت و ڕووبەندی کە لادا بەقەفادا
گێسووی بەسەری پەنجە، لەسەر عارزی لادا
ئەو تەلعەتە وەک ماهێ؛ لە ناو زوڵفی سیادا
ڕۆژێ بوو، تلووعی بوو؛ لە ناو لەیل و دوجادا
ڕووناکییەکی خستە، هەموو خیتتە و بەندەر
 
١٩
سەر کوڵمی گوڵی دابوو، وەکو لالەیی حەمرا
زیبی سەری دوو کوڵمە؛ دوو گێسوویی موتتەڕا
جارێ خەم و گەهـ حەلقە و جارێکی دەگۆڕا
جارێ بەسەری کوڵمەوە، جارێکی لەسەرڕا
وەک پێچ و خەمی دوودە، لەسەر مەجمەری ئازەر
 
٢٠
ڕەنگین بەخەت و خاڵەوە، وەک کەبکی متەووەق
جارجارە کە دەبزووتەوە بەو جیلوەی موتڵەق
عەکسی شەفەقی سینە، لە بن مەوجی ستەبرەق
هەر تاوە بەڕەنگێ بووە، وەک قەسری خەوەرنەق
سوبحانە لە زیبایی ئەو شاهدی کەشمەر
 
٢١
زوڵفی سیەهی پەخشی، لەسەر گەردنی بللوور
وەک سوحبەتی مشکی خوتەن و نیسبەتی کافوور
بایەک لە شەوەی توڕەوە، زەڕێک لە قەمەر نوور
هەر بۆیە کە ئامێزیشی مەهتابە، بەدەیجوور
هەیهاتە لە نەیڕەنگی بتی شوعبەدە پەروەر
 
٢٢
ئارایشی عالەم، بەگوڵستانی جەمالی
بەو خولقی پەسەندیدە و بەو حوسن و کەمالی
هەر جارە کەتیلێکی دەدا چاوی غەزالی
پەیکانی خەدەنگی، نیگەهی نێرگسی کاڵی
کاری لە دڵی عاشقی شەیدا؛ وەکو خەنجەر
 
٢٣
دوو توڕەیی مەفتوولی، سەرازێری بەڕوخسار
یەک عەقرەبی جەڕاڕ و یەکێ سونبولی گوڵزار
یەک شکڵی سیەهـ مار و یەکێ موهەڕەبی مار
یەک: نۆشی دڵارام و یەکێ: نێشی دڵئازار
یەک مەرهەمی دەردان و یەکێ دەردی مسەووەر
 
٢٤
لەب؛ لەعلی بەدەخشان و دەهەن: حوققەیی مەرجان
مەتبوع و پەسەندیدە، بەهەر تەبع و بەهەر جان
ئامێختەیە نوتقی بەشەکەر، وەک بەشەکەرجان
شیرینە وەک ئەو دەم، کە لە دەربێتەوە بەر: جان
دەبزانە چە خۆشە؛ کە ڕەوان بێتەوە بەر: بەر
 
٢٥
دەم: تازە شکۆفێکی شەقایق لە نساران
لەب: پڕ لە تەبەسوم، بەنەسیمێکی بەهاران
ئاوونگی بەیانانی بنێشێ لە کەناران
دەستی چ کەسی لێ نەدرابێ، لە چ یاران
مەحبووب و تەڕ و تازە و ڕەنگین و موعەتتەر
 
٢٦
سینەی! چە بڵێم، سوبحدەمی فەسڵی بەهارێ
یا بەفری ئەووەڵ شەوە، کە زمستانێ دەبارێ
دوو مەمکی: وەکو جووتە هەناری لقی دارێ
دوو گوڵ، بەدەمی نارەوە، وەک ڕەنگی هەنارێ
قەترەی عەرەقی پێوە، وەکو دانەیی گەوهەر
 
٢٧
ناف و شکەمی؛ وەک چە بڵێم: نافەیی قاقوم
نافەی لەمەیان بەستەری قاقم بەمەسەل قوم
وەک نافە، کە بووبێ لە غەزالی خوتەنی؛ گوم
خۆی بێ ئەسەر و ماوە لە ئاهوو: ئەسەری سم
بۆی نافە، بەبێ نافە؛ پەراگەندە لە کیشوەر
 
٢٨
ئەلقیسسە؛ لە شەوقی دڵی پڕ حەسرەتی موشتاق
وا گرتمە ناو باوەشی خۆم، ئەو مەهی ئافاق
بووە یەک: زەقەن و گەردن و سینە و کەمەر و لاق
جووتێ بوو بەباتن بەدەن، ئەمما بەنەزەر تاق
ئەو ساعەتە عەیشم؛ بەدوو سەد عومرە، بەرابەر
 
٢٩
گەهـ حیرەیی خورشیدی جەمالی لە تەلەئلوء
گەهـ سایەنشینی خەمی زوڵفی بەتەفەییوء
گەهـ حامیلی ئەو نازە، کە دەیکرد بەتەهەزوء
گەهـ سوڵح و گەهێ جەنگ و گەهی عیجز و تەخەتوء
گەهـ حەزم و گەهێ ڕەزم و گەهێ بەزم و گەهێ شەڕ
 
٣٠
گاهێ لە کەفی مەوهیبەتی چەشمی تەوەقوع
گاهێ بەئەتەک، مەرحەمەتی دەستی تەوازوع
گاهێ لە گوڵی زاری، بەئوممێدی تەمەتوع
گەهـ بادە گوساری لەبی لەعلی بەتەجەڕوع
گەهـ جورعەکەشی ماچی دەمی، وەک مەیی خللەر
 
٣١
خونچەم دەچنی جارێ لە گوڵزاری عوزاری
جارێ لە تەماشایی شکۆفەی گوڵی زاری
ساتێکی خەریکی گرەهی بەندی ئوزاری
دەستم لەپڕا کەوتە سەر ئەو مەوزیعی کاری
چاوی بەدی لێ دوور بێ، وەکو گەنجی تەوانگەر
 
٣٢
گەنجێ، چە بڵێم گەنجێ: خودا دادی فەرەیدوون
دەربەستە و نەشکۆفتە، وەکو مەخزەنی قاروون
دورجێکی گوهەر ڕەنگی، گوهەر سەنجی، گوهەر گوون
هەر کەس، کە بەسەد گەنجی بدا، هەر ئەوە مەغبوون
دەبزانە چ گەنجێکە، بەسەد گەنجە بەرابەر
 
٣٣
گەنجینەیی مەستوورە، بەبێ خازن و گەنجوور
ئایینەیی بللوورە، بەبێ سنعەتی مزدوور
یاقووتیی نییە، هەر وەکو یاقووتە، جگەر سوور
خاسییەتی یاقووتی هەیە؛ وەک هەیە مەشهوور
دەفعی خەم و تەفریحی دڵە و قووەتی پەیکەر
 
٣٤
وەک شکڵی هەوڵوو، هەیئەتی،گوڵبەرگی شڵی زەنگ
ئالوودە وەکو شەهدی لە تافەت، وەکو باڵەنگ
حوققێکی خڕی سادە، سیمین و دەهەن تەنگ
ئەندودە نەبووبێ ڕوخی سیمی بەخەتی زەنگ
تەوزیحی بەکوردی، وەکو بەیزێکی موقەشەر
 
٣٥
ڕەنگین و خڕ و گردەڵە، تەرکیبی هەنارێ
هەروەک کەلەمێ، زوقمێ لەسەر بەرگی ببارێ
هەر جارە کە ڕێکت بگوشیبایە، بەجارێ
سیڕەی لە وەتاغی دەچووە دەرکی حەسارێ
وەک خرچەیی تەڕ، درزی دەبرد، ئەمسەر و ئەوسەر
 
٣٦
وەک تازە هەڵوژێ، کە لە ناو دوو لقەدا بێ
وا ڕێک گوشرا بێ، کە لە دوولاوە قوپا بێ
هێندێکی قوپا بێت و کەمێکی قەڵەشا بێ
قەڵشانێ؛ نەوا بێ کە بەچاو فەرقی کرا بێ
هەر وەک کە لە سێوێکی درا بێ؛ دەمی نەشتەر
 
٣٧
وەک گوڵ، دەمی خەندان و وەکو خونچە، لەبی جووت
خونچێکی لە ناو دووپەڕی گوڵدا، کە نەپشکووت
پەیدا سەری چوچڵەی لەمیان دوو لەبی یاقووت
هەر وەک بەدەمی تیفلی سەما هاتەوە شاتووت
نیوێکی پەدیدار و ئەوی دیکە موسەتتەر
 
٣٨
بەم تەرزە کە هاتە نەزەر، ئەو حوققەیی بللوور
حەمدانە لە سوێیانی کەپووی لێ بوو بەشەیپوور
بەو مێزەر و دەستار و سەر و گەردنی ئەستوور
بێوەی کە دق البابعەرەبیێ بکا، سەرزەدە چووە ژوور
سوبحانە لە بێعاریی ئەو کوێرەی ئەعوەر
 
٣٩
چووە ژوورەوە بەو شکڵ و هیولاو و قەوارە
دەتگوت کە لە ناووکی بەرەژێر، کردە ئیجارە
کاری بەدوو ساعەت، گەیییە چل بەژمارە
ئەڵبەتە هەتا ڕۆژێ؛ دەدا خۆی لە هەزارە
ئەلحەق هونەری کردووە سلێمان بەگی یاوەرکەس
 
٤٠
خەتمی کە ئەدەبناسناوی ئەدەبی هێندە مەکە بێئەدەبیی دی
تا حەملی نەکا واعیزی ئەو شارە، بەچی دی
هەرچەندە کە هەڵدەگرێ خەیاڵات، شتی دی
ئەمما بەخودا غەیری تەسەوور نییە، چی دی
مەقبوولە ئەمیش، خاسە، لە لای مەردی سوخەنوەر
 
٤١
گەر هەزلە، ئەگەر تیبەتە؛ گەنجێکە نیهانی
مەملووئە سەراسەر لە دوڕ و گەوهەری جانی
هەر دانە؛ بەرابەر بەدوو سەد گەوهەری کانی
قەدری لە کن ئەو شەخسە، بزانێ لە مەعانی
مەعلوومە لە لای گەوهەرییە، قیمەتی گەوهەر