ئەی بادی سوبحدەم؛ کە بکەی بەو گوزەر، گوزەر
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1188 بینین
ئەی بادی سوبحدەم؛ کە بکەی بەو گوزەر، گوزەر
جارێ بدە بەیاری لەمە بێ خەبەر، خەبەر
لەو حاڵی زاری مە، کە بپرسێ بەئیلتیفات
عەرزی بکە: نەماوە لەمەی بێ ئەسەر؛ ئەسەر
وەختە وەکو شەکەر، لە نمی دیدە، ببمە ئاو
لەو دەم کە نامژم لە لەبی گوڵشەکەر؛ شەکەر
لەو گوڵشەنی جەمالە، کە خۆم باغەوانی بووم
باعیس چ بوو، کە بوو دڵەکەی دەربەدەر، بەدەر؟
عرمرێکە من لەسایەیی ئەو نەخلی قامەتەم
نەمدی قەتم لە سەرووی قەدی پڕ سەمەر؛ سەمەر
چەندم جەفای تۆ دی و چەندت ستەم کە کرد
نەتنیشتە دڵ، قەتت لە منی خاکەدەر، کەدەر
حاشا؛ من و لە خاکی دەرت عەزمی ئیرتیحال
ئەمن و جەلایی مەوتەنی خۆم، ئەلحەزەر، حەزەر
جەوری بتان، بەحوکمی قەزا، بۆمە عاشقان
خۆشە، بەڵا نەوەک بەهەموو دەم قەدەر، قەدەر
پێوەم ئەدەبناسناوی ئەدەبی سەرێ لە هونەر من کەنارەکەم
ئەز بەس کە بێ هونەرییە، لە لای بێ هونەر، هونەر