تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1169 بینین
تاکەی وەکو تورکان، بەیەغمایی دڵی ناس
ئەبرۆیی کەشیدەت بەکەفی خەنجەری ئەڵماس
هەر حەسرەتە بۆ ئێمە، لە مەحسوولی ئەمەل، بەش
تا بۆ درەوی کیشتی حەیاتە، دوو برۆ: داس
ئەو جەننەتی دوو دانەیی خاڵت، دڵی مەی برد
ئەو دانەیە بوو، بولبەشەری خستەوە وەسواس
باوەڕ مەکە، یەک دانە لە پیرۆزەیی خاڵت
بیدا بەدوو سەد ڕشتە گوهەر، عاشقی دوڕناس
بۆچیمە مەی و بادە، لە هەر جێگە، کە تۆ بی
لێوت مەی و ماچت مەزە؛ دوو چاوتە: گێلاس
یاڕەب! چ عەبیرێ بۆ شەوێ دێنی بەزوڵفت
کام سوبحە لە عەتری سەری زوڵفی شەوەتم کاس!
لاقی ئەم و ئەو بۆیە بەدەم دەگرێ ڕەقیبت
زانیویە کە ڕێی دەرکی نییە، سەگ کە نەکا: پاس
شەرتی ئەدەبناسناوی ئەدەبیە، مەکتەبی سەودا، نەقڕوقاڵ
توخوا بەرە دەر؛ لێرە فەقێ: دەفتەر و قەرتاس