سەحەرگاهان شکۆفەی دا، گوڵی نازت لە گوڵزارت
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1702 مشاهده
سەحەرگاهان شکۆفەی دا، گوڵی نازت لە گوڵزارت
لە سەد جێ کەوتنە ناڵین هەزاران عاشقی زارت
خوداوەندا! چی جانبەخشن دوو گوڵبەرگی تەڕ و تازەت
تعالي اللهعربی چە ڕەنگینن دوو نەورەس؛ گوڵبەدەم نارت
بە غەمزێکت، لەسەر کوڵمەت وەلاچوو زوڵمەتی گێسوو
یەدی بەیزای هەیە قوربان، دەڵێی ئەو چەشمی بیمارت
خەدەنگی غەمزەکەت: ئەڵماس و دڵ وەک شیشەیە، نازک
کەسێ دێوانەیە وەک من؛ ئەگەر بووبێتە پەیکارت
دەزانم جانی شیرینم، بەهای لەعلی لەبت نابێ
بەڵێ، ناچارییە مایە، کە بێمایەم خەریدارت
ئەگەر باری خەمی تۆیە؛ ئەگەر جەوری ڕەقیبی تۆ
بە شەرتێ تۆ نەڕەنجی لێم؛ ئەمن ڕازیم بە هەر بارت
مەکە باوەڕ بە دیدارێ، لە تۆ تێر بێ: دڵ و دیدەم
بە دیدارت؛ هەتا مردن، ئەگەر تێر بم لە دیدارت
گرفتارم بە دامی تۆ، وەفادارم بە عەهدی تۆ
دەبێ تۆ بی و وەفای عەهدت نەبێ قەت بۆ گرفتارت
عیتابت وەک خیتابت، تۆ گەوارایە بەمە گیانە
کە حەنزەل شەهدی شیرینە، بە ئەلفازی شەکەربارت
سەر و سامانەکەم تا بوو، نەبوو کەس بۆ سەروکارت
لە بێ سامانیی وێستا، دەگەڵ غەیرە، سەروکارت
لەبەر تازە گرفتاران، دەزانم مەیلی مەت ناوە
بڵا جارێ لەمەش پرسە، کە ئێمەش بووین گرفتارت
ئەدەبتخلص بەو غایەتەش یارت نەبوو، نا میهرەبان، ئەمما
لە ئاهی ئاتەشینی تۆ، خودا گیربێ سەبەبکارت