بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1347 مشاهده
بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات
هەر من بەتەنێ شیفتە نیم، عالەمە شەیدات
گەر قیبلەیی ئیسلامە، ئەگەر موعجیزی زەردەشت
قیبلەی مەیە ئەمڕۆکە، فروغی روخی زیبات
مەخموری سوراحی شەوە، مینایە لەبەر خەو
من بم بەفیدای غەمزەیی ئەو نێرگسی شەهلات
سەودایی بڕانی سەری خۆیە دەسەریدا
هەر کەس وەکو زوڵفت دەسەریدا هەیە سەودات
ئەمڕۆکە ئەگەر لێمە کەنارە، قەدی سەرووت
هەر شەو لە کەناری منی زاری، بەخەیاڵات
توڕەت بەدەمێ دەکا زیندە، سەد دڵی مردە
ئیعجازی مەسیحێکە، دەکا زوڵفی چەلیپات
بۆیەم بەدەسی خۆ، بەسەری زوڵفەوە بەستی
تا ماچکەم ئەغزات؛ لەسەر دۆشەوە؛ تا پات
بەو جیلوەوە سەخرەی سەمما، دەخەیە ڕەقس
لۆمەی نییە، زاهید؛ کە ئەتۆی دی، بەسەما هات
سەرمایەیی عیشقت؛ سەنەما! دڵ بوو، ئەویش چوو
عوززا سیفەتان عیشوە فرۆشن؛ ئەمنیش: لات
شیرینە ئەگەر گوفتەی من، وەک لەبی قەندت
مەوزونە وەکو شیعری ئەدەبتخلص، قامەت و باڵات