پیر میکایل
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
3 دقیقه
1065 مشاهده
١
کەسی دیدەختە بە ئاوات جێگەی ئەگۆڕێ لە زەوی
بەفەڕی جێگەیەتی باشی و هەڵکەوتی ئەوی
بێنە چەک زەنجی چییە تۆش کە سپی و شۆخی لەوی
بگەڕێ داکو هەوارگەی بەفەرت بۆ دەسدا
دابمەزرێ لەوێ دا هەڵبکەوێ پیاوی گەلت
گەر ئاواتت هەیە بۆ بەرز و بڵندبوونی گەلت
تێگەیشتوو بوو سلێمانییە ڕێی بار و ڕەوی
٢
فە لە ئاسمانەوە دێت وا دەڕژێتە گۆیژە
بەدیوی شارەزوورا دانەوێڵە و ئاوێژە
بەدیوی شارە بازاڕ باغی بڵندیو لێژە
بۆ سلێمانی فەنە و هۆشی سەرەو زانستی
شادی و دڵگەشی و خۆشی و میهمان نەوازی
شۆخی و مەردی و بێباکی و سەر ئەفرازی
وا لە داخی فەڕی گۆیژە کەژی ئەلبورز گێژە
٣
تێبگە پیاوگەلی چەند گەورە وو زانا وو ئەدیب
ئەلەوێ پێگەییوە حاکم و سەرکردەیی تیپ
شێخ و سەرداری تەریقەت، هەرە وەستایی عەجیب
دەبدەبەی شاهی بەبەشخص و قودسییەتی مەولاناشخص
عیلم و فەزڵی و، قووەیی شیعرییەیی شێخ مەعروفشخص
هەردوو عیلمی لە کەمالا بووە شێخ کاک ئەحمەدشخص
خاریقولعادەی ئەڵێن حەیرەت ئەدا کاری غەریب
٤
شاعیرانی بژمێرم هەموو نابن کۆتە
نالیشخص هاوشانە لەگەڵ شاعیری ئەڵمان جۆتەشخص
بەگڕن کوردیشخص و سالمشخص وەکو گیرپە بۆتە
شیعری مەحویشخص تەڕ و شیرین و بەسۆز و چاکە
بەهەزاران لە هەزار جێگە دیاری و پەیدا
شاعیرێ خەڵکی سلێمانیمکان بووە و ئێستە هەیە
ئەمە شیرازیمکانی گەلی کوردە لەگەڵ ئەو جووتە
٥
لە هەموو جێگە پیاوێ سەری بەرزە و دیارە
لە هەموو کۆمەڵێدا لاوێ کڵاوی لارە
لە هەموو مەسئەلە زانایێ ئەوی هۆشیارە
لە هەموو دەوڵەتی شەرق پیاوی ئەوی بۆتە وەزیر
لە هەموو لەشکەرێ سەرکردە و سالار و ئەمیر
کردەیی کاری چەکی ماتنی وەستا حوسکە
دەری خست کردەی ئەوێ دەستە گوڵی بازاڕە
٦
ئامەدی دەشت و چیای دەوێ لە ئەندازە بەدەر
هەیە شارێکی تری وەک ئەمەبێ وا پڕ فەڕ
هەیە خۆشتر بێ وەلێ ئامەدی زۆر زۆر کەمتر
لە هەموو کاتێ ئەوێ هەر وەکو جەژنەی شاران
لە هەموو فەسڵێ لەوێ جونبوش و بەزم و سەیران
ئەسەڵ ئەم خەرجییە بەو جۆرە لەوێ هەر هاتە
دەس بڵاوی نەبێ نیشتەی دەبنە ڕۆکەفلەرشخص
٧
بیست و نۆ ساڵێ، لەمەو پێش لەشەوێ کاتی سەحەر
تێپەڕم کرد لە سەیوان، هەدەفم بوو عیلم و هونەر
چوومە زیریوە لەلای پیر میکایلشخص بۆ فەڕ
بەدڵ ئامادەیی فەیزی کە ئەلەو پیرە ببی
کە فریشتەی وەحیی شیعرم بۆ هات
لەم دەمە چۆنم ئەزانی ئەلەوێ وام لێهات
بە سلێمانیمکان ئەسیریاعلام لەوەوە منت بەر