ساڵح زەکی بەگ
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
849 مشاهده
ئەتەوێ لاوی کورد ببینی
(داوەڵی) قۆنفۆچیۆسەکەی چینی
ناوی ساڵح زەکی بەگی وریا
شاری بابانە جێگەو و شوێنی
سەیری تەختی نیگار و کەللەیی کەی
تێدەگەی پایەیی مێشک و چوینی
لە فەنن و ڕەهبەری پەرەقلیسە
کردەوەی وەک سەڵاح دیوینی
کردەیێکی نییە بڵێن پووچە
کارێ ناکا مەگەر بەتێبینی
سوودی دۆستایەتیی وەکو ئەکسیر
هاتە، بەختە، بەکەڵکە ناسینی
چاکەیی جۆرە پیاوانی وا بێژە
گەل ئەسیریتخلص بەمانەیە تینی