پیر میکایل
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
3 خولەک
1006 بینین
١
کەسی دیدەختە بە ئاوات جێگەی ئەگۆڕێ لە زەوی
بەفەڕی جێگەیەتی باشی و هەڵکەوتی ئەوی
بێنە چەک زەنجی چییە تۆش کە سپی و شۆخی لەوی
بگەڕێ داکو هەوارگەی بەفەرت بۆ دەسدا
دابمەزرێ لەوێ دا هەڵبکەوێ پیاوی گەلت
گەر ئاواتت هەیە بۆ بەرز و بڵندبوونی گەلت
تێگەیشتوو بوو سلێمانییە ڕێی بار و ڕەوی
٢
فە لە ئاسمانەوە دێت وا دەڕژێتە گۆیژە
بەدیوی شارەزوورا دانەوێڵە و ئاوێژە
بەدیوی شارە بازاڕ باغی بڵندیو لێژە
بۆ سلێمانی فەنە و هۆشی سەرەو زانستی
شادی و دڵگەشی و خۆشی و میهمان نەوازی
شۆخی و مەردی و بێباکی و سەر ئەفرازی
وا لە داخی فەڕی گۆیژە کەژی ئەلبورز گێژە
٣
تێبگە پیاوگەلی چەند گەورە وو زانا وو ئەدیب
ئەلەوێ پێگەییوە حاکم و سەرکردەیی تیپ
شێخ و سەرداری تەریقەت، هەرە وەستایی عەجیب
دەبدەبەی شاهی بەبەکەس و قودسییەتی مەولاناکەس
عیلم و فەزڵی و، قووەیی شیعرییەیی شێخ مەعروفکەس
هەردوو عیلمی لە کەمالا بووە شێخ کاک ئەحمەدکەس
خاریقولعادەی ئەڵێن حەیرەت ئەدا کاری غەریب
٤
شاعیرانی بژمێرم هەموو نابن کۆتە
نالیکەس هاوشانە لەگەڵ شاعیری ئەڵمان جۆتەکەس
بەگڕن کوردیکەس و سالمکەس وەکو گیرپە بۆتە
شیعری مەحویکەس تەڕ و شیرین و بەسۆز و چاکە
بەهەزاران لە هەزار جێگە دیاری و پەیدا
شاعیرێ خەڵکی سلێمانیشوێن بووە و ئێستە هەیە
ئەمە شیرازیشوێنی گەلی کوردە لەگەڵ ئەو جووتە
٥
لە هەموو جێگە پیاوێ سەری بەرزە و دیارە
لە هەموو کۆمەڵێدا لاوێ کڵاوی لارە
لە هەموو مەسئەلە زانایێ ئەوی هۆشیارە
لە هەموو دەوڵەتی شەرق پیاوی ئەوی بۆتە وەزیر
لە هەموو لەشکەرێ سەرکردە و سالار و ئەمیر
کردەیی کاری چەکی ماتنی وەستا حوسکە
دەری خست کردەی ئەوێ دەستە گوڵی بازاڕە
٦
ئامەدی دەشت و چیای دەوێ لە ئەندازە بەدەر
هەیە شارێکی تری وەک ئەمەبێ وا پڕ فەڕ
هەیە خۆشتر بێ وەلێ ئامەدی زۆر زۆر کەمتر
لە هەموو کاتێ ئەوێ هەر وەکو جەژنەی شاران
لە هەموو فەسڵێ لەوێ جونبوش و بەزم و سەیران
ئەسەڵ ئەم خەرجییە بەو جۆرە لەوێ هەر هاتە
دەس بڵاوی نەبێ نیشتەی دەبنە ڕۆکەفلەرکەس
٧
بیست و نۆ ساڵێ، لەمەو پێش لەشەوێ کاتی سەحەر
تێپەڕم کرد لە سەیوان، هەدەفم بوو عیلم و هونەر
چوومە زیریوە لەلای پیر میکایلکەس بۆ فەڕ
بەدڵ ئامادەیی فەیزی کە ئەلەو پیرە ببی
کە فریشتەی وەحیی شیعرم بۆ هات
لەم دەمە چۆنم ئەزانی ئەلەوێ وام لێهات
بە سلێمانیشوێن ئەسیریناوی تایبەت لەوەوە منت بەر