عیلمە میللەت ژوور ئەخا
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
849 بینین
گەر شەوەی جەهل و تەکەببوور بتگوشێ سەرناکەوی
خۆت بڕازێنی بەوریابوون و زانین، ناکەوی
بۆ بڵندی کۆششی پێویستە ئارام و سەبات
ڕاحەتی گیانت بوێ، لاوی وەتەن، هەڵناکەوی
فێری فەن و کارگەری و، زانین و دینت ڕاگری
هێندە زۆر گەورە دەبی، دەستت بەدەست کەس ناکەوی
جێگە دیوانت دەبێتە قیبلەگاهی خاس و عام
هەر وەکو قوتبی جیهان، بۆ دیدەنی، بەرناکەوی
پەک خەری سەرکەوتنت هەر موشکیلێکت هاتە پێش
خۆتی تێخە هیچ مەترسە، وا نەبێ دەرناکەوی
عیلمە میللەت ژوور ئەخا، جەهلە وەتەن بەرباد ئەکا
تووشی ئەربابی جەهل بی، هەق وەیە لێی لاکەوی
گیانت ئاڵوودەی عیلم بێ، جوانە هۆش و بیری تۆ
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی تووشی عیللەت بی، لەبەر غەم داکەوی