چیت کەمە ئەی لاوی کوردی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
704 بینین
نەخشەجێیێکی زەوی بێنە دە بنواڕە لەوی
تێ بگە گەل گەل چلۆن گردن لە چەن بستی زەوی
دانیمارقە و ئەسوەج و هۆڵاندە وو ئسویچرە
خاکی بەلچیکش لەگەڵدا بێ دوو چەندانەی ئەوی
کێڵگەی هۆڵاند و مارق و بەلچیکا وەک تۆ نییە
مەردمی زۆرن لە تەنگانەن لە جێیێکی نەوی
ئەسوەج و نۆروەج وەکو تۆ بزن و مەڕ، جووتی نییە
خاکی دارستانە وەک تۆ، کاری پێکدێنێ بەوی
شاخ و داخی ڕووت و سەردە جێگەیی ئسویچرە
کاری ساعەت کردنە چێشتچی گەڕۆکانی زەوی
چیت کەمە ئەی لاوی کوردی، بۆ چی داماوی بڵێ
هەرچی مەردم هەیبێ، سەد هێندەت هەیە چاتر لەوی
گەر نەجووڵێی ڕۆڵە، ڕووزەردی لە دیوانی خوا
بۆیە لێی شێوا ئەسیریناسناوی ئەدەبی کردەوەی ڕۆژ و شەوی