مەعرووف جیاووک
از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
1 دقیقه
765 مشاهده
کوردی گوردی ئەگەر دڵت پاکە
پێت بڵێم ڕێگەیی ڕاستی و چاکە
پێت نیشاندەم لە کوردەکان گەورا
سەروەری ڕاست و پاک و بێباکە
ناوی مەعرووفە، ناوبانگی جیاووک
بدە سینە لە ڕووی زەوی تاکە
کارگێڕران و کردە وو زانین
گردە لەو، بێجگە بیری هیوا کە
سوقراتشخص و ئەرەستۆشخص و ئەفلاتوونشخص
وا دەبوون گەر بوایەن ئێستاکە
نەردی فەڕین و بەخت و هاتت ئەوێ
پێی بگە دەستی بگرە خێراکە
هەلە نووسین و دۆستی و دینی
چاکە تاڵانە لای، دە هەڕاکە
پیاوی وا ژووری بێ ئەسیریتخلص گەلت
بەرزە بەختت ئەژی دەبڕواکە