مەعرووف جیاووک
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
707 بینین
کوردی گوردی ئەگەر دڵت پاکە
پێت بڵێم ڕێگەیی ڕاستی و چاکە
پێت نیشاندەم لە کوردەکان گەورا
سەروەری ڕاست و پاک و بێباکە
ناوی مەعرووفە، ناوبانگی جیاووک
بدە سینە لە ڕووی زەوی تاکە
کارگێڕران و کردە وو زانین
گردە لەو، بێجگە بیری هیوا کە
سوقراتکەس و ئەرەستۆکەس و ئەفلاتوونکەس
وا دەبوون گەر بوایەن ئێستاکە
نەردی فەڕین و بەخت و هاتت ئەوێ
پێی بگە دەستی بگرە خێراکە
هەلە نووسین و دۆستی و دینی
چاکە تاڵانە لای، دە هەڕاکە
پیاوی وا ژووری بێ ئەسیریناسناوی ئەدەبی گەلت
بەرزە بەختت ئەژی دەبڕواکە