برا و کاکە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
753 بینین
میللەتم گەورە وو کۆن و پاکە
نییەتی کردەیێ جگە چاکە
لە تێبینین و بیر و هۆشی سەر
لە جیهاندا لە ڕووی زەوی تاکە
خۆشەویستی لە کەللەی لاوی
یادی یەزدان و میللەت و خاکە
لاوی گەورە و بچووکی دەستە برا
بانگی یەکتر دەکەن برا و کاکە
ڕوو بەرەو ژوورە کاری فڕینی
دەس بەهیوا گەیشتنی هاکە
هیچ نییە حیزە فێڵی بەدخواهی
گوڕڕەیی وشەو و فیک و فاکە
گیانی شیرینی خۆت بکە پێشکەش
لاوی من چیت هەیە بۆ گەلت داکە
کەسێ چاکەی نەبێ بۆ خزم و گەلی
لەشی خۆراکە بۆ سەگان، لاکە
گەر نەجووڵێی ئەسیریناسناوی ئەدەبی بۆ گەلی کورد
ڕۆژێ زووتر لە ناوبچی چاکە