هۆگری

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  790 مشاهده
هۆگری و یەک دەسی بۆ بڵندی بەسە
باعیسی یەکدی گریی خزم و کەسە
گەل هەموو هەرکە بوونە یەکماڵی
دام و تەزویری دوژمنان عەبەسە
سوودی خۆیی لە خەو هەڵستانە
بۆ دواڕوژ کۆششە و هەوەسە
گەورە وو گچکە هەرکە بوونە برا
بۆنی هیوای دڵ بەیەک نەفەسە
کاری گەل هەرکە توند و تینی بوو
قیڕەیی بەدگۆ، ویزەیی مەگەسە
بۆ وێرانکردنی بینای بەدخواهـ
هۆگریی کورد و یەک دەسی، هەرەسە
هەر گەلێ پیاوی یەکتری ناسی
ئەوە بۆ دڵخوازی دەست ڕەسە
گەل کە خۆی ژیر و گورج و وریا بێ
پیاوی بەدبین و دڵ چەپەڵ چ کەسە؟
هۆ ئەسیریتخلص بەسە نوویسینی بێژ
هۆگری و یەک دەسی بۆ بڵندی بەسە