ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  1456 مشاهده
ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت
بەلێ وا عادەتە بۆ عاشقی ڕووت
نییە ئیحتیاجی پابەندیم بە قوربان
کە گیراوم بە داوی تاری گێسووت
بە ناری عیشقەوە مەمنێژە جانا
دەسووتێنی بە بیللا کفن و تابووت
بە غەمزەی تۆ برینی من هەزارە
موژەت بەسیە لەگەڵ ئەبرۆت مەکە جووت
بە کوفری زولفەکەت دڵ وەرمەگێڕە
کە سالیکە لە بۆ میحرابی ئەبرووت
بە خەنجەر چارەیی دڵ ناکرێ وا
گرفتارە بە سیحری چاوی جادووت
بە سەر سەودا دەکا سافیتخلص بە ڕووی تۆ
میانی پێچی پەرچەم، خاڵی هیندووت