دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  5067 مشاهده
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا
گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی دەکا
سەردەمێ مەست و خومار و خادیمی مەیخانەیە
وەختێ تەسبیحی لە دەستە، سۆفییە حەی حەی دەکا
ڕۆژی وایە زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە
بەعزێ شەو مەجنوونە دائیم گریە بۆ لەیلەی دەکا
بەعزێ جاران عالیم و عامیل و عابد خۆیەتی
وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە، عالەمێ لۆمەی دەکا
پێی دەڵێم: ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە
ئەو لە بەینی هەر دوو جێگە ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا
دڵ نزانم شێتە یا سەرخۆشە، یا دێوانەیە؟
یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی دەکا؟
دوور لە یارە دڵ، لە بۆیێ بێسەباتە سافییاتخلص
تاکوو لەو سەگمەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکا