ئالان

از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 1 دقیقه  1339 مشاهده
«ئالانشخص»ە گوڵی جوان و سوورم
ئەی پەیکەری سوێسنی بلوورم
بۆنخۆشی و مەند و دڵڕفێنی
بۆ شێعری جوانی دڵ، هەوێنی
ئاواتمە هەر بژی بە خۆشی
هەر دوور بی لە تووشی و پەرۆشی
دایکت گوڵ و تۆ پەپوولە، من شەم
ئێوە بە تەواوی «تورکۆمکان» نادەم
«سروەشخص» وەکوو تۆ گوڵێکی جوانە
بێوێنەیە، نازە، خانومانە
ئاگات لە «زەمەندشخص» و خوشکی خۆت بێ
هەر دایکە و خوشکە بۆ تۆ دەمرێ