ساقییا کوشتمی خەم و مەینەت

از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 5 دقیقه  1300 مشاهده
ساقییا کوشتی خەم و مەینەت
دە وەرە لەو شەڕابە مەستم کە
وەرە تاوێ بە جامێ بادەی ئاڵ
چاری دەردی دڵی بەهەستم کە
***
وەرە بۆم تێکە تا لە سایەی مەی
خەمی ژینم وەلانێم تاوێ
بێکەس و دڵ خەمین و ئاوارەم
وەرە تیشکی بزەم لە دڵ باوێ
***
وەک دەلێن ئاوی ژینە بادە و مەی
ڕەمزی شادی و لە خەم ڕەهابوونە
تێکشکانی تەلیسمە مەی نۆشین
ڕوو وە زەنوێری ئارەزوو چوونە
***
جامی جەم، جامی بادەیە مەیگێڕ
وەرە لێوانی کە و بدە دەستم
با لە شوێنێ کە دڵ هەمووی بەردە
بە خەیاڵیش بێ بێتە دی قەستم
***
با بە ڕوانینی جامی جەم تاوێ
سەیری بژوێنی نیشتمانم کەم
با بمرکێ کوڵی دڵی بەسوێم
گڵ وەسەر ژیلەمۆی خەمانم کەم
***
بیری یاران و خۆشەویستانم
پیری کردم لە دوورە زێدیدا
پەلەقاژەی دەکەم بە بێهوودە
من لە گێژاوی ناهومێدیدا
***
ئاخۆ ئێستێ کوڕانی شێعر و ئەدەب
دەبێ چ بکەن لە کۆڕی هۆزانا؟
دەبێ ئێستێ چلۆن بژین و باژوێن
گەلی یارانی دڵگر و زانا؟
***
ئاخۆ «سەییدشخصسەید قادر سەیادەت» سەرۆک و ئازیزم
پیری چازان و شاعیری لێزان
ئێستێ چۆنە و دەچێتە جێژوانان؟
بۆ کچی جوان و قەشمەری هۆزان؟
***
شاعیر و توێژەری بلیمەتی کورد
«بڕڕەکشخصعوبەیدوڵڵا ئەییووبیان» ی خۆشەویست و چازانم
چ دەکا؟ چی بە دەستەوە ئێستا؟
چۆن دەژی لەو وڵاتە نازانم!
***
دەبێ چ بکا لەگەڵ پەری شێعرا
«ئالیشخصعەزیز ئالی» ئەو شاعیرەی بەسۆز و هەست
قافڵەی شێعری هەر لە ڕێدایە؟
شێعرەکەی هەر پیاو دەکا سەرمەست؟
***
«کاکە ئەحمەدشخصئەحمەد بەحری» بە ڕانک و چۆغەی شین
وەک چەلان قۆزە؟ چی لە باراندا؟
بەیت و باوانی هەر لە گەڕدایە؟
هەر شەمە ئەو لە کۆڕی یاراندا؟
***
«حاجی قادرشخصحاجی قادر قادری (هیوا)» ئەدی دەبێ چ بکا؟
ئاخۆ ئێستێش لە کۆشک و تالارە؟
نان و چێشتی وەکوو چەلان خۆشە؟
هەر لە «تەخمیس» ێدا گرفتارە؟
***
هەر بەکارە لە ڕەخنە گرتندا
نووکی پێنووسی کاکە «مەنسوورشخصمەنسوور حامیدی» م؟
گەلێ تاسوخی ڕەخنەکانی ئەوم
سەد مەخابن لەمێژە لێی دوورم
***
شاعیری خۆشەویست و خوێنشیرین
«هەڵوەداشخصڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی»، کانیی دووگ و پیو و بەز
ئێستێ چۆنە لەگەڵ قەل و مامر
هەڵوەدا ماوە هەر بە شوێن «کاغەز»؟
***
ئەدی «سووتاوشخصڕەسووڵ کەریمی» ی زۆربڵێی ئازیز
هەر گرفتاری گۆم و گەنداوە؟
شاعیری ژیکەڵە و سمێڵ بابڕ
ئاخۆ هاواری خۆی لە بیر ماوە؟
***
کاکە «ڕێبوارشخصعەلی ئیسماعیلزادە» هومێدی شێعر و ئەدەب
ئێستێ چۆنە لە نێو تەلیسمی «شین»؟
هەر لە شین دوور و هەر لەگەڵ شین بێ
ئەسپی تاو دا لە گۆڕەپانی ژین
***
کاک «شەریفشخص شەریف حوسێنپەناهی » شاعیری بەهەستی ژیر
دەبێ مەیلی منی لە دڵ مابێ؟
دڵنیام سەد ئەوەندە لێک دوور بین
هەر وەفادارە، بێوەفا نابێ
***
«هەڵۆشخصقاسم موئەییدزادە» بای باڵی خۆ دەدا ئێستا؟
یا نە هەر وا لە نێو ڕکەی بەندە
کوا دەزانێ ئەسیری سووچی ژین
جێی هەڵۆی دوندی بەرزی سامڕەندە
***
کاک «کەریمشخصکەریم قەییوومی» چۆنە؟ ئاخۆ وەک جاران
لە هەواری خەیاڵی خۆشی ونە؟
خۆزگە دەیزانی نووسەری هێژا
وەکوو ڕابردوو خۆشەویستی منە
***
ئاخۆ «ڕزگارشخصڕزگار خۆشناو» ی باوەفای ئازیز
قەت بەدەگمەن دەکا لە من یادێ
خۆزگە دەمزانی کاکی خۆشناوم
نایە بۆ لای منی غەریب یا دێ؟!
***
«خولە کرمانجشخصمەحموود شکاک نژاد»ی قەڵس و تووڕەی من
قەرزەکانی بڵێی لە بیر مابێ؟
تۆ بڵێی نووسەری قەڵەم نەخشین
قەڵەمی تیژی هەر لە گەڕدا بێ
***
«کاک سەلاحشخصسەلاح شێخەلئیسلامی کوڕی مامۆستا هێمن»ی بەڕێز و دڵسۆزم
یادگاری بەنرخی مام هێمنشخص
دەبێ چۆن بێ؟ لەمێژە لێی دوورم
سەنگەسیران دەخوا ئەرێ بێ من؟
***
کاک «حوسێنشخصحوسێن مەرجانی»ی بەڕێز و مەند و ژیر
کە خودا هەر لە بۆ مە ڕایبگرێ
کوا لە کوێیە کە بێ و بکاتەوە
لە دڵی پڕ خەمم هەزار گرێ
***
«یۆسفشخصیۆسف فازلی»ی خزمی خزمەکەم چۆنە؟
نووسراوەی دڵان دەبووژێنێ؟
نووسەری لاوی شارەکەی ئێمە
لاپەڕەی «سروەاعلام» هەر دەنەخشێنێ؟
***
کاک «کەماڵشخصکەماڵ خزرپوور» چۆنە؟ چۆنی ڕادەبرێ؟
وەکوو ڕابردوو کانیی هیوایە؟
کێشەکەی دوایی هات لەگەڵ کێشا؟
یانە هەر کێشی دێ و لە بن نایە؟
***
کاکە «جەعفەرشخصجەعفەر ڕەشادەت» لەگەڵ وەزن چی کرد؟
سووکی کردووە لە کۆڵی ئەو بارە؟
لاوی زانا و مەند و خوێنشیرین
ئێستێ هەر بۆ «شەریفشخصشەریف حوسێنپەناهی» ی من یارە؟
***
دەبێ هاواڵی ڕۆژی تەنگانە
کاک «خالیدشخصخالید محەممەدئەمینی» ی یەکدڵ و یەک گیان
هەر بە کەیفە و بزەی لە سەر لێوە
...................................................متن نامشخص
***
ساقییا دەستی من بە دامانت
چاری من ناکا جامی سەرڕێژم
بگرە پیلم لە کووپەم هەڵکێشە
خوایە، بەشکەم بەوەی بکەی گێژم
 
تا بە گێژی و...متن نامشخص
***