نەورۆز و نازێ

از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 1 دقیقه  1211 مشاهده
هونەر دنیایەکی خۆش و بەرینە
زەمەندی سانەوەی ڕێبواری ژینە
لە پەیوەندیی ژیانی دوو هونەروەر
وەرە دەنگدانەوەی شادی ببینە
***
شەوی پەیوەندی نەورۆز و گوڵی ناز
لە ئاسمانێ پەری لێمان دەکەن گاز
دەڵێن هەستن سەما کەن، شادی بێنن
کە دنیا بۆ هەموومان بۆتە دڵخواز
***
بەهاران گوڵ لە هەر لایێکی دەڕوێ
لە پەیوەندیی گوڵانە خۆشی دەنگوێ
موبارەک بێ لە «نەورۆزشخص» و لە «نازێشخص»
گزینگی بەربەیانی ژینێکی نوێ