ئالان

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1318 بینین
«ئالانکەس»ە گوڵی جوان و سوورم
ئەی پەیکەری سوێسنی بلوورم
بۆنخۆشی و مەند و دڵڕفێنی
بۆ شێعری جوانی دڵ، هەوێنی
ئاواتمە هەر بژی بە خۆشی
هەر دوور بی لە تووشی و پەرۆشی
دایکت گوڵ و تۆ پەپوولە، من شەم
ئێوە بە تەواوی «تورکۆشوێن» نادەم
«سروەکەس» وەکوو تۆ گوڵێکی جوانە
بێوێنەیە، نازە، خانومانە
ئاگات لە «زەمەندکەس» و خوشکی خۆت بێ
هەر دایکە و خوشکە بۆ تۆ دەمرێ