کۆچی دوایی
بۆ هاوڕێی لەدەستچوو «سولەیمان شافیعی»
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
1 دقیقه
2006 مشاهده
داخی بە جەرگم، هەی ڕۆ، گوڵم ڕۆ
هێزی ئەژنۆم ڕۆ، شادی دڵم ڕۆ
«سولەیمانشخص» گوڵە پەڕپەڕ بووەکەم!
هاوڕێ بەنرخە لەدەسچووەکەم!
کۆچی دواییت چەن بێوادە بوو
خۆشەویستەکەم! ئەوە بۆ وا زوو؟
لە دوای نەمانت هەتاوی خۆشی
ئاوا بوو لە پشت کێوی پەرۆشی
ئەی گیانی شیرین! برای خۆشەویست!
ژینم لێ تاڵ بوو کەی تۆ وات دەویست؟
کەی تۆ دەتەویست بگریم، بناڵم؟
مردی؟ بڕوا کەم؟ هاوار بە ماڵم...
دایکی نیشتمان چاوی لە ڕێت بوو
من چی پێ بڵێم؟ بڵێم بۆ کوێ چوو؟
بەرۆک دادڕە دایکی نیشتمان؟
بە دڵی پڕ ئاوات نێژرا «سولەیمانمکان»
ئەستێرەی ژینی لە ئاسۆی ژیان،
کەمێک وەسەر کەوت ئاوا بوو دیسان
بە سەرما کشا هەوری تەم و خەم
«سولەیمانشخص» نەما، من ڕوو لە کوێ کەم؟
هاوار بۆ دڵی نەسرەوتی خەمبار
هاوار بۆ خەڵکی بێ هاوار، هاوار...