کۆچی دوایی

بۆ هاوڕێی لەدەستچوو «سولەیمان شافیعی»
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1606 بینین
داخی بە جەرگم، هەی ڕۆ، گوڵم ڕۆ
هێزی ئەژنۆم ڕۆ، شادی دڵم ڕۆ
«سولەیمانکەس» گوڵە پەڕپەڕ بووەکەم!
هاوڕێ بەنرخە لەدەسچووەکەم!
کۆچی دواییت چەن بێوادە بوو
خۆشەویستەکەم! ئەوە بۆ وا زوو؟
لە دوای نەمانت هەتاوی خۆشی
ئاوا بوو لە پشت کێوی پەرۆشی
ئەی گیانی شیرین! برای خۆشەویست!
ژینم لێ تاڵ بوو کەی تۆ وات دەویست؟
کەی تۆ دەتەویست بگریم، بناڵم؟
مردی؟ بڕوا کەم؟ هاوار بە ماڵم...
دایکی نیشتمان چاوی لە ڕێت بوو
من چی پێ بڵێم؟ بڵێم بۆ کوێ چوو؟
بەرۆک دادڕە دایکی نیشتمان؟
بە دڵی پڕ ئاوات نێژرا «سولەیمانشوێن»
ئەستێرەی ژینی لە ئاسۆی ژیان،
کەمێک وەسەر کەوت ئاوا بوو دیسان
بە سەرما کشا هەوری تەم و خەم
«سولەیمانکەس» نەما، من ڕوو لە کوێ کەم؟
هاوار بۆ دڵی نەسرەوتی خەمبار
هاوار بۆ خەڵکی بێ هاوار، هاوار...