لەسەر ئاوازی سَمعتُ شعراً
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1241 مشاهده
ئێمە کە کوردین لە لامان وایە
زوبانی کوردی زۆر بێهاوتایە
لاوکی کوردی دەنگی زەبوورە
جنة المأوىٰعربی لە شارەزوورمکانە
سەلاحەددینشخص و کەریم خانی زەندشخص
بابا شەرەف خانشخص شای کۆی دەماوەندمکان
قارەمان قادر فیدایی فوواد
لەڕێی وەتەندا بە جەننەت بوون شاد
گەورەی هیچ قەومێک وەک گەورەی کوردان
لەڕێی وەتەندا نەبوون بە قوربان
فکری میللییان ئیحیا کردەوە
قەدری وەتەنیان ئەعلا کردەوە
شادین ئەی میللەت بۆ ئەم گەورانە
فەخری تاریخی لایق بەوانە
ناویان ون مەکەن بە خاس و بە عام
تاکوو دەس کەوێ ڕۆژی ئینتقام
بێنە جووڵەجووڵ با ڕۆحیان شاد بێ
پێی میللەتەکەم لە بەند ئازاد بێ
کچانمان لە ژێر بەیداخی ڕەشدا
چاو هەڵنەهێنن بە خوێنی گەشدا
بە خوێنی لاوان وەتەن نەجۆشێ
میللەت بۆ وەتەن سیا نەپۆشێ
هەزاری وەک من هەتا نەکوژرێ
بە قەڵەمی خوێن شیوەن نەنووسرێ
ئەم میللەتەی کورد ڕزگاری نابێ
بێ شک ئەم ئیشە ئەبێ هەر وا بێ