لەسەر ئاوازی سَمعتُ شعراً

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  1242 بینین
ئێمە کە کوردین لە لامان وایە
زوبانی کوردی زۆر بێهاوتایە
لاوکی کوردی دەنگی زەبوورە
جنة المأوىٰعەرەبی لە شارەزوورشوێنە
سەلاحەددینکەس و کەریم خانی زەندکەس
بابا شەرەف خانکەس شای کۆی دەماوەندشوێن
قارەمان قادر فیدایی فوواد
لەڕێی وەتەندا بە جەننەت بوون شاد
گەورەی هیچ قەومێک وەک گەورەی کوردان
لەڕێی وەتەندا نەبوون بە قوربان
فکری میللییان ئیحیا کردەوە
قەدری وەتەنیان ئەعلا کردەوە
شادین ئەی میللەت بۆ ئەم گەورانە
فەخری تاریخی لایق بەوانە
ناویان ون مەکەن بە خاس و بە عام
تاکوو دەس کەوێ ڕۆژی ئینتقام
بێنە جووڵەجووڵ با ڕۆحیان شاد بێ
پێی میللەتەکەم لە بەند ئازاد بێ
کچانمان لە ژێر بەیداخی ڕەشدا
چاو هەڵنەهێنن بە خوێنی گەشدا
بە خوێنی لاوان وەتەن نەجۆشێ
میللەت بۆ وەتەن سیا نەپۆشێ
هەزاری وەک من هەتا نەکوژرێ
بە قەڵەمی خوێن شیوەن نەنووسرێ
ئەم میللەتەی کورد ڕزگاری نابێ
بێ شک ئەم ئیشە ئەبێ هەر وا بێ