هێرشی دەوڵەت بۆ سەر شارە کوردەکان

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  909 مشاهده

شەوێک کەسانێکی بەدفەڕ چووبوون جەنازەی مەلا مستەفایان لە شنۆ لە قەبر دەرێنابوو؛ فڕێیان دابوو. ئەم ئیهانەت بە موقەددەساتی ملیۆنها کوردە، زۆر کارێکی نالەبار بوو. دێموکراتی تێدا موتەهەم کرا. ڕادیۆ دێموکراتیش حاشایەکی نەکرد و باسیشی نەکرد. من کە دەمدیت وەزع زۆر ناسکە و دەمبیستەوە لاگرانی بارزانی دەیانەوێ تۆڵە بکەنەوە، چەند نامەیەکم بۆ کاک مەسعوود - کە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی عێراقە - نووسی، بەم مانایە:

«من بە دڵ لام وایە کورد کاری هێندە بەدفەڕانە ناکا. مێژوو نیشانی نەداوە جارێک لە جاران کورد کەلاکی دوژمنی دەرێنابێ؛ بەڵام عەجەم زۆریان وا کردووە. لام وایە ئەم کارە، کاری حەسەنی بێ کە مەلایەکی شەللاتییە و لە ورمێ هەمەکارەیە. تکایە تۆ حەوسەلەت هەبێ و ئەم شەڕە کە دوژمن ناویەتەوە بەربەست بکە. با دیسان لەم لایەشەوە تووشی براکوژیی نەبن...»