پیلانی حەسەنی سەری گرت!
از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
1029 مشاهده
لە جوابمدا نووسیبووی: «حەز ناکەم براکوژیی بکەین. بەڵام ئێمە چەند کەسێکمان ناو بردووە کە شکمان لێیانە و سەر بە قاسملوون. گوتوومانە بماندەنێ تاقیقیان لێ دەکەین؛ جوابیان نەداوینەوە...»
جارێکی تر نووسیبووی: «برا بە خوا هەواڵانی کۆنی بارزانی - کە چەکدارن - چەکیان بە سەر من داداوەتەوە و پێم بەربەست ناکرێن».
خولاسە شەڕ لەنێواندا قەوما و زۆر پیاوی کوردی بەکار و ئازا لەم سۆنگەیەدا کوژران. پیلانی حەسەنی کاری خۆی کرد...